بەڕێوە چوونی هەڵمەتێکی نەمام چاندن لە گوندی تەختە

0
639

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان،چالاكی نەمام چاندنی لاوانی تەختە بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی كوردی، و زیاتر لە 500 نەمامیان لە گوندی تەختەو دەورو بەری چاندوە.

رۆژی سێشەممە و چوارشەممە رێكەوتی 3و 4 خاكە لێوە دەیان كەس لە لاوانی گوندی تەختەی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە،لە نزیك قوتابخانەی مام ناوەندی و لە كێوەكانی رووبەڕوی ئەو گۆندە، لە” ژێر درۆشمی پاراستنی ژینگە ئەركی هەمووانە”، نزییك بە 500 نەمامیان چاندووە.

شایانی باسە لاوانی ژینگەپارێزی تەختە داوای هاوكاریان لە دێهیاری و شووراكانی ئەو گوندە بە مەبەستی چاندنی ئەو نەمامانە كردووە، بەڵام داواكارییەكەیان بێ وڵام ماوەتەوەو بە تەنیا ئەو چالاكییە ژینگەپارێزییەیان بەڕێوە بردووە.