بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزیی کورد پرۆگرامێکی تایبەت بە گژ و گیا داڕێژراوە و ئێستا لەبەر دەستە.
ئارمان غەفووری، چالاکی خوێندکاری و ژینگەپارێزیی کورد لە وتووێژێکدا بە هەواڵنێری ژینگەوانی ڕاگەیاند که گوڵنامەی کوردی بەپێی هزر و بیرۆکەی خۆی داڕشتووە.
غەفووری لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا که مەبەستی لەو کارە زیندووراگرتنی نێوی گوڵ، گژ و گیا لە زمانی کوردیدا بووە.
غەفووری دەڵێت: گوڵنامەی کوردی نەرم ئامێرێکی ئەندرۆیدی کە پتر لە 1500 نێو و ڕاڤەی گوڵ و گیا بە زمانی کوردی تێدایە.
سەرچاوەی هەموو ئەو وێنە و ڕاڤانە ماڵپەڕی فەرمی گوڵنامەی کوردی یە.
ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لە کۆتایی وتووێژ لەگەڵ ژینگەوان گوتی: سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم کە بە داگرتنی ئەم گوڵنامە بتوانن خزمەتێ بە زمان و کەلتووری خۆیان بکەن، هەروەها ئەم نەرمە ئامێرە بۆ داهاتوو نوسخەکانی بەڕۆژ دەبێتەو
داواکاریم ئەوەیە هەر تاکە کەسێ کە نێو و ڕەسمی گوڵی هەیە بۆمانی بنێرە تا ئەوانیشە پێ ئیزافە کەین و گوڵنامەکە پەرە پێ دەین.
بۆ دابەزاندنی گوڵنامەی کوردی لێرە کلیک بکە