دارستانەکانی ناوچەی هەورامان و پاوە بۆ چەندوومین جار کەوتنە بەر ئاگری نەیارانی ژینگە کوردستان

0
649

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،دارستان و لێرەوارەکانی ناوچەی هەورامان لە ماوە یەک مانگی رابردوودا بە شێوەیەکی گۆمانناوی لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگریان تێبەر دەبێت،بێدەنگی لایەنە پیوندیدارەکان بووەتە هۆی نیگەرانی خەڵکی ئەو ناوچە و چاڵاکانی ژینگەپارێزی ناوچە هەورامان.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۱۳ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی بۆ چەندوومین جار ئاگری نەیارانی ژینگە نیشتمان لێرەوارەکانی گوندی (دوریسان)ی لە ناوچەی هەورامان رەش بۆش کرد،بووە هۆی سۆتاندنی رووبەرێکی بەرچاو لە دارستانەکانی پشت گوندی دوریسان،کە تا ئێستا هیچ لایەنێکی حکومەتی یان ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزیە خۆ جێیەکان رێژەی سۆتاندنی دارستانەکانی ئەو گوندەیان بەڵاو نەکردووەتەوە.

بە وتەی شایەت خاڵات ئەو ئاگر زیاتر لە پێنج ساعت درێژەی کێشاوە بە دەیان داری جۆرواجۆر،چەندین باڵندە و ئاژەڵ لە ناو ئاگرەکەدا بە تەواوی سۆتاون،هەر ئەوەش بووەتە هۆی نارەزایەتی خەڵکی ئەو گوندە چاڵاکانی ژینگەپارێزی ناوچەی هەورامان،لە ماوەی یەک مانگی رابردوو چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی هەورامان روویداوە کە بووەتە هۆی لەناو چوونی یەکجاری رووبەرێکی بەرچاو لە دارستانەکانی ئەو ناوچە.

شایانی باسە ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن خەڵکی گوندی دوریسان ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی ژیوار لە ناوچەی هەورامان کۆنتڕۆڵ کراوە.

photo_2016-07-03_17-24-09 photo_2016-07-03_17-24-22