Google search engine
ماڵەوە فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر جێژوان بەرنامەمەیەک بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی هونەر لە ناو مێدیای کوردیدا

جێژوان بەرنامەمەیەک بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی هونەر لە ناو مێدیای کوردیدا

0
1196

موحسین حوسێنپوور، هونەرمەندی لاوی رۆژهەڵاتی کوردستان ماوەیەک دەستی بە پرۆژەیەکی نوێی هونەری کردووە و لە رێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی دەکاتەوە.
موحسین حوسێنپوور خەڵکی بۆکانە و گۆرانی دەڵێت و موزیکیش دەژەنێت، جگە لەوانەش،  حەز و خولیای ئەوەیە کە دەگەڵ هونەرمەندانی دیکەش چاوپێکەوتن ئەنجام بدا و ڕاوسەرنجیان لەسەر هونەری کوردی وەربگرێ و بەرهەمەکانیان بڵاو بکاتەوە.

ئەو لە ماوەی رابردوودا توانیویەتی مۆڵەتی رەسمی بۆ بەرنامەیەکی هونەری بەناوی (جێژوان) وەربگرێ، لەو بەرنامەیەدا هەرجارەو هونەرمەندێک بانگهێشت دەکا و دەگەڵ کۆمەڵێک موزیکژەنی لاو گۆرانی تۆمار دەکەن و دواتر لە رێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی دەکەنەوە.
موحسین حوسێنپوور لە لیدوانێکی تایبەتدا بۆ رۆژی کورد سەربارەت بەو پرۆژەیە ڕایگەیاند: “دەمێک بوو خۆم تامەزرۆی دیتنی بەرنامەیەکی ساده و خۆش و موزیکێکی ڕاسته قینه و پڕ هه ست و شیرین بووم. به رنامه یه ک به دوور له شه ڕو شووڕ و هه را هەنگەمه و هه موو به زمی دونیا و تایبه ت به مۆسیقایه کی ساده و پاراو و له دڵه وەی کوردی بێ.”
ئەم پرۆژەیە لەلایەن ستۆدیۆی هاوار لە شاری بۆکان بەرهەم هاتووە، موحسین حوسێنپوور، سەبارەت بە چالاکییەکانی ستۆدیۆی هاوار و پرۆژەی جێژوان دەڵێت: ” دیاره من له ستۆدیۆ هاوار هەمیشە هه ندێ کۆڕی بچووکترم به ڕێوه بردووه که تێیدا ئاوڕێکمان داوەتەوه له فۆلکلۆر و مۆسیقا بێ وێنه کانی کۆنی کوردی. بەڵام ئەوان زیاتر شتێکی ساده و بێ ڕاژۆ و له پڕ بوونه. جێژوان یه که م هه نگاوی فه رمیم بۆ هێنانه دی ته ماکه م بوو. له ڕاستیدا ده مهه وێ جێژوان تریبۆنێکی ئازادی هونه ری بێت و له گه ڵ ئه وه دا که زیاتر تایبه ته به مۆسیقا، له په ناشه وه ئاوڕێک بده ینه وه له هونه رمه ندانی بەشەکانی تری دونیای هونه ر. دیاره ئه م به رنامه یه به رهه می ستۆدیۆ هاواره و به شی یه که ممان به به شداری هونه رمه ندانی گۆرانیبێژ ڕافا و سیامه ند ئومێدوار و هونه رمه ندی سینه ماکار ناجی سه لیمی و به سپۆنسه ری مجموعه ی پوشاکی هایلند به ڕێوه چوو و به خۆشحاڵیه وه به هه موو که م و کوڕیه کانیه وه پێشوازیه کی یەکجار باشی لێکرا. بۆ به شی ۲ی به رنامه ش که تایبه تم کردووه به ساڵیادی مامۆستا حه سه ن زیره ک، هونه رمه ند ئێحسان زیره ک وه کوو گۆرانیبێژ به شداره. دیاره ئه و به رنامه یه له ناو ئێران دا به ڕێوه دەچێت و ئیجازه ی ئیداره ی ئێڕشادی ئێرانی پێدراوه. ــ بۆ به شی بڵاو بوونه وه ی به رنامه که من بڕیارم دا ته نیا له ناو بازاڕی شاره کوردیه کانی ئێران و زیاتر له ڕێگای نێته وه بڵاو بێته وه و ته نانه ت کاره که به دووکانه کان یان له سه ر نێت ناشفرۆشرێ و به ئاسانی له به ر ده ستی هه مووان دانراوه و ده توانن به بێ تێچوو که ڵکی لێ وه رگرن. دیاره یه که م شوێنێک که به رنامه که ی لێ داده نرێت کاناڵێکی تلگرامی به ناوی جێژوانه. “

ئەوەی کە بۆچی ئەو بەرهەمانە لە تەلەڤزیۆنەکان بڵاو  ناکرێنەوە، موحسین حوسێنپوور  رەخنە لە مێدیای کوردی دەگرێت کە بایەخ بە هونەری ڕەسەن نادەن ، لەمبارەوە دەڵێت: “سه ره تا بڕیار دانم بۆ بڵاو نه کردنه وه ی ته له فیزیۆنی به رنامه که زیاتر نابه رپرسی و که مته رخه می و ناخه مخۆری میدیاکانی باشووره سه باره ت به مه سه له ی هونه ر. هه مووان هه ست به و بۆشاییه گه وره یه ی هونه ر و به تایبه ت مۆسیقا ده که ن له ناو مێدیای کوردی دا. بەڵام که له گه ڵ به رپرسان ده دوێی ده بینی نه ک هیچ بایه خێکی نیه بۆیان به ڵکوو زۆر جار که دێن کارێکیش بکه ن چونکه هه ڵوێست و ئامانجێکی هونه رویستانه ی له پشت نیه و ته نیا بۆ پڕ کردنه وه ی کاته، به پێچه وانه وه زیاتر هه ستی بینه ر به لاڕێ دا ده بات. بۆیه هه رچه ند له لایەن چەن کاناڵه وه داوام لێکرا بۆ هاوکاری به ڵام بڕیارم دا لۆتکه ی نوێپێی جێژوان به چڵکاوی ئه م گۆمه نه سپێرم. با خه ڵک خۆیان بیبینن و خاوه ن بڕیار هه ر خه ڵکن. هه رچه ند به م شێوه یه ش وه رگرتنی سپۆنسه ر خۆی کێشه یه کی گه وره یه، چونکه به رنامه یه کی وا تێچوویه کی زۆری ده بێت به ڵام ئه م کێشانه شمان به گیان کڕیوه. ــ بۆ داهاتوو هیوام وایه بتوانم جێژوان درێژه و په ره پێ بده م و ئه رشیوێکی به نرخ بۆ داهاتوو کۆ بکەمەوه و له و ڕێگایه شه وه زۆرێک له گه نجانی ئه ستێره ی نه ناسراو بناسێنم و ده ریانبخەم. به ڵام جگه له جێژوان پڕۆژه ی تریشم به ده سته که به زوویی هاوکات نیاره ی ئه ویش بڵاو ده که ینه وه.

photo_2016-06-15_00-37-10 photo_2016-06-15_00-37-38 photo_2016-06-15_00-38-32

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتەمەنی زەماوەند لە ئێران هاتۆتە ژێر ١٧ ساڵ و کێشە خوڵقێنە
بابەتی دواترڕەگەزپەرەستی و فاشیزم لە ئێران بەرەو زیاد بوون و هەڵکشانە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان