Google search engine
ماڵەوە بەیاننامە ٨ی مارس لە هەموو ژنانی جیهان بە گشتی و ژنانی کوردستان بە...

٨ی مارس لە هەموو ژنانی جیهان بە گشتی و ژنانی کوردستان بە تایبەتی و سەرجەم پیاوانی یەکسانیخواز پیرۆز بێ.

0
734

بەتواناترین و باشترین ڕێبەرانی جیهان ژنانن
ژن و پیاو تەواوکەری یەکترن، هیچ خەباتێک بە بێ بوون و حزووری ژنان سەرناکەوێ.

بە ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لە مێژوو و ڕۆڵ و دەوری ژنان لە شۆڕش و خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد، بە ڕوونی بۆمان دەردەکەوێ کە نەقشی ژنانی کورد لە بوارەکانی بەڕێوەبەری، فەرماندەیی و دەسەڵاتداری دا لە ئاستێکی بەرز و بێوێنە دابووە.

ژن و پیاوی کورد وەک تەواوکەری یەکتر شانی بە شانی یەکدی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا پێکەوە تێکۆشاون و ڕابردوو و مێژووی سەدان ساڵەی کورد شایەتی بۆ ئەم ڕاستیە دەدەن .

زۆربەى هەرە زۆرى پیاوانى ناسیونالیستى کورد پێداگرن لەسەر ئەوەى کە ژنان لە پێشوودا و لە کۆمەڵگەى کوردیدا لەگەڵ پیاوان خاوەنى مافى یەکسانى بوون و ڕوانین بۆ ژن و پیاو وەک دوو مرۆڤ بووە نەک وەک دوو ڕەگەزی جیاواز و جیا لە یەک ، بەڵام حاشا هەڵنەگرە کە بە داخەوە لەمڕۆ دا بە هۆی هەندێک فەرهەنگ و کلتووری هاوردە ڕۆڵ و دەوری ژنان لە کۆمەڵگا دا کەمڕەنگ کراوەتەوە کە پێویستە خەباتی بۆ بکرێ و بگەڕێندرێتەوە سەر ڕێچکەی ئەسڵی و بنەڕەتیی خۆی.

لەم ڕۆژە دا پێویستە یادێک بکەین لە ژنانی شۆڕشگێری ناو مێژووی کورد، ژنانێکی وەک(( قەدەم خێری قەڵاوەند ، جیهان ئارا خانم، مەستوورەی ئەردەڵان، سەردار بی بی مریەمی بەختیاری، خانزاد خانی میری سۆران، عادیلە خانم، حەپسەخانی نەقیب، پەرى خان خاتوونی ڕەمەنی،شەمسى خاتوونی ئامەریان، فەسڵە خاتوونی تەمیکا، میعان خاتوونی ئێزیدی،سووسەن ئەمیری کرماشانی،ڕەوشەن و لەیلا بەدرخان،دایفەخاتوونی ئەیووبی،فاتە ڕەشی ڕواندوزی،مینا خانمی قازی ، لەیلا قاسم، گولناز کاراتاش، رابیعە محەمەد سەرگەورەی نانەواکان، فاتیمە محێدین، گوزیدە خانمی یامولكی، لەیلا زانا، ژنانی عفرین و کۆبانی، ژنە گەریلا و پێشمەرگە و شەڕڤان و سەدان و هەزاران ژنی دیکە … ))

ئەو فەلسەفە و مێژوویەی لە پشت ڕۆژی ٨ی مارس وەک ڕۆژی جیهانییە ژنانە، تەنیا بۆ پێرۆزبایی لێکردنێک نییە، بەڵکوو وەبیرهێنانەوە و هاندانێکە بۆ بەردەوامیی شۆڕش و بەرخودان دژ بە ستەم و زوڵم و زۆرداریی داگیرکەران.

بەرز و بەڕێز بێ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
١٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی
٧ی مارسی ٢٠٢٢ی زایینی
KURDHSK@

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووزلنسكی : پێویستە هاوڵاتییانی مەدەنی بتوانن لە ناوچەکانی شەڕ بچنە دەرەوە
بابەتی دواتردەمیرتاش: تورکیا بوێری ئەوەی نییە هەڵوێستێکی ڕوون‌ دژ بە مۆسکۆ دەرببڕێ

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان