Google search engine
ماڵەوە کوردستان باشوور ناوەندی “میترۆ” هێرش کردنە سەر ڕەنگین شەرۆ، ڕۆژنامەوانی ڕووداوی مەحکووم کرد

ناوەندی “میترۆ” هێرش کردنە سەر ڕەنگین شەرۆ، ڕۆژنامەوانی ڕووداوی مەحکووم کرد

0
2023

ڕۆژی کور:  ناوەندی “میترۆ”، ناوەندی پشتگیریی ڕۆژنامەوانان لە هەرێمی کوردستان، بێ ڕێزی و تووندوتیژی و هەڵکوتانە سەر ڕۆژنامەوانی تۆڕی میدیایی ڕووداو، “ڕەنگین شەرۆ” لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی یەپەگەی سەر بە پ ک کای مەحکووم کرد.

ئەو ناوەندەی پشتگیری لە ڕۆژنامەوانان کە ساڵی 2009 دامەزراوە و ناوەندەکەی لە سڵیمانی ـتە، هێرش کردنە سەر و لێدان و تووندوتیژی بۆ سەر ڕەنگین شەرۆ ـی لە لایەن هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی بە “نامرۆڤانە و هۆڤانە” وەسف کردووە،

سەنتەری میترۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “چەند ئەندامێکی میلیشیاکان دەستدرێژیان کردە سەر تیمێکی تۆڕی میدیایی رووداو و ئامێرەکانیان شکاندن و کامێرا و ئامێرەکانی پەخشی راستەوخۆیان دزین“.

ڕەحمان غەریب، بەرپرسی گشتیی میترۆ لە سلێمانیە لەمبارەوە ڕایگەیاندووە: “بەپێی ئاگاداریی ئێمە، هەواڵنێرێکی ڕووداو کەوتۆتە بەر هێرش و لێدان و بێ ڕێزی پێکراوە کە ئەوە لە ڕوانگەی ئێمەوە وەک کردەوەیەکی هۆڤانە مەحکووم دەکرێ”.

رۆژی 22-9-2016 پەیامنێری نێوداری تۆڕی میدیایی رووداو ، رەنگین شەرۆ ، دوای ئەوەی کاژێر 12 ی نیوەڕۆ لە دەروازەی پێشابیر – سێمالکا لە باشووری کوردستان دەپەڕێتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان بەمەبەستی سەردانی کەسوکاری نەک کاری رۆژنامەڤانی ، لەلایەن کارمەندانی سنوور کە سەر بە کانتۆنی جزیرەی رۆژئاوای کوردستان ، کاروبارەکانی دەربازبوون بۆ رۆژئاوای کوردستان تەواو دەکات و لەلایەن باوکییەوە پێشوازی لێدەکرێت ، بەڵام لە شوێنی سوواربوون لە مینی باسەکان ، لەلایەن ئاسایشی کانتۆنی جزیرە بانگدەکرێت و پێیدەڵێن نابێ بچێتە رۆژئاوای کوردستان و دەبێ بگەڕێتەوە باشووری کوردستان و، بە قسەی ناشیرین زۆر سووکایەتی بەکاری خۆی و رووداو دەکەن . دوای ئەوەی رەنگین شەرۆ ، پێیاندەڵێت ئەو بۆ سەردانی گوندەکەی و کەسوکاری هاتووەو پاش ئەوەی هەموو کاروباری دەربازبوونی تەواوکردووە ، نایەوێت بگەڕێتەوە ، کارمەندێکی پیاوی ئاسایش و چەند کارمەندێکی ژنی ئاسایشی کانتۆنی جزیرە ، هێرشدەکەنە سەر رەنگین شەرۆ ، جلوبەرگی دەدڕن و ئازاری دەدەن ، سەرەڕای ئەوەی کە زانیویانە کە دووگیانیشە. کە باوکی کچەکەی بەوشێوەیە دەبینێ هاوار دەکات و داوایان لێدەکات : ” بۆ خاتری خوا و بۆ خاتری پێغەمبەر وا لە کچەکەم نەکەن و ، رێگەی لێنەگرن “، بەڵام ئەو کارمەندانە پێیدەڵێن : ” ئێمە خواو پێغەمبەر ناناسین “. بەوشێوە تووندوتیژە رێگەی چوونە رۆژئاوای کوردستان لە رەنگین شەرۆ دەگرن و بە بەلەمێک دەینێرنەوە باشووری کوردستان.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئۆباما گەڵاڵەی ڕوونکردنەوەی سامانەکانی خامنەی و ٨٠ بەرپرسی ڕژیم ویتۆ دەکا
بابەتی دواترنیشتمانفرۆشێکی تر لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە بە سزای خیانەتەکانی گەیشت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان