Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران موحسێن ڕەزایی هەڕەشەی لە عەڕەبستانی سعوودی کرد

موحسێن ڕەزایی هەڕەشەی لە عەڕەبستانی سعوودی کرد

0
1409

ڕۆژی کورد: موحسێن ڕەزایی، بەرپرسی سپای تیرۆریستیی پاسداران و سکرتێری کۆمەڵەی بەراوردکاری بەرژوەنەییەکانی ڕژیم لە لێدوانێک لە باژێڕی ئەحواز باسی لە ئەگەری شەڕ لە نێوان ئێران و سعودیە کرد و گوتی: “عەڕەبستان سەرچاوەی هەموو ڕووداوێکی بە دژی ئێرانە، ئەوان سەددامیان وەڕێخست، ڕاستە ئەمریکاییەکانیش لە پشتەوە کاریان بۆ دەکرد و کڵاویان لەسەر شۆڕەوی نا بەڵام ئەو هێزە سەرەکییەی کە سەدامی هێنایە ناو گۆڕەپانەکەوە، ئالی سعوود بوو. بەڵآم ئەو کات باسیان نەدەکرد و وەڕووی خۆیان نەدەهێنا، لە پشتەوە کاریان بۆ دەکرد”.

ڕەزایی هەروەها لە قسەکانیدا باسی لە دوژمنایەتیی ئاشکرای نێوان سعوودیە و ئێران کرد و گوتی: “سعوودیەکان ئێستا بە ئاشکرا باسی دوژمنایەتیی دەکەن، سینگیان هێناوەتە پێش و شانازیشی پێوە دکەن کە بە دژی کۆماری ئیسلامی دەجووڵێنەوە”.

سکرتێری کۆمەڵەی بەراوردکاری بەرژوەنەییەکانی ڕژیم لە درێژەدا بە زمانێکی هەڕەشەییەوە باسی لە ئەگەری شەڕ لە نێوان ئێران و سعوودیە کرد و گوتی: “ئالی سعوود دەبێ بزانێ کە ئەو هێمنایەتییەی ئێستا هەیە، تۆفانێکی لە پشتە. لە پشت ئەو هەموو سەبر و دان بە خۆدا گرتنە، لێشاوێکی قایم خۆی حەشار داوە کە ئەگەر بیانهەوێ بەردەوام بن و دەستدرێژی بکەن، ئەو کات دەبینن کە چۆن زلەیەکیان وێدەکەوێ”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕاوێژکاری خامنەیی: هیوادارین ڕووسیا لە دان و ستان لەگەڵ ئەمریکا بەرژەوەندیی ئێران لە بیر نەکا
بابەتی دواترپاسدار سەلامی: ڕەوەیەک موشکەمان ئامادەیە بۆ پێکانی دوژمنان
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان