Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران خامنەیی: هەر کەس و ڕەوتێک متمانە بە ئەمریکا بکات زللەی وێدەکەوێ

خامنەیی: هەر کەس و ڕەوتێک متمانە بە ئەمریکا بکات زللەی وێدەکەوێ

0
1071

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی تەسنیم، ئەمڕۆ هەینی ١٤ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، عەلی ئەکبەر خامنەیی، لە ساڵڕۆژی مردنی خومەینی دا و لەسەر گۆڕی خومەینی هیرشی کردەوە سەر ئەو لایەنانەی کە بڕوا بە ئەمریکا دەکەن و گوتی: “هەر تاک و  ڕەوتێک لە ناو ئێران کە متمانە بە ئەمریکا بکات، هەڵەیەکی گەورە دەکات و دەکەوێتە بەر زللە.

خامنەیی بێ ئەوەی کە ئاماژە بە ناوی هیچ تاک و رەوتێک گوتی :”هەندێک لە لایەنەکانی ناو وڵات سنوورەکانی خۆیان لەگەڵ دوژمن دەست نیشان نەکردووە، مەهێڵن هێڵی مەودای نێوانتان لەگەڵ دوژمن کەم ڕەنگ بێتەوە”.

خامنەیی لە قسەکانیدا دەیان جار و لە جێگای جیاواز، باسی لەوە کرد کە متمانە کردن بە ئەمریکا هەڵەیەکی گەورەی و گوتیشی :”ئەزموونی موزاکەرەی ناوکیمان نابێ لە بیر بچتەوە کە ئەگەر بێت و ئێمە داینەوێنین، ئەمریکا واز لە ڕۆڵی تێکدەرانەی خۆی ناهێنێت.”

ڕێبەری ڕژیمی ئێران، ئەمریکای بە بێ بەڵێن و حیساب ناپاک زانی و گوتی، ئێران سەرجەم بەڵێنییەکانی خۆی لەمەڕ پێکهاتنی ناوکی بەجێ هێناوە بەڵام ئەمریکا دەبە دەردێنێ.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا کەسانیک کە لە ناوخۆی ئیران بە ئیسلاح تەڵەب دەناسرێن و هەروەها لە ناویاندا ڕەفسەنجانی، خوازیاری نەرم و نیان بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکان، لایەنگرانی خامنەیی جارهایجار لە ڕێپێوانەکانیاندا ئەو لایەنانەیان بە خیانەتکار و دژە ئینقلاب ناسیوە.

هەندێک لە کارناسانی سیاسی لایان وایە ئەو کەلێن و دژایەتییەی ناوخۆی ڕژیم ڕواڵەتییە و لە کاتی کەوتنە مەترسی ڕژیمدا هەموویان لە لای یەکن و لەسەر بابەتە بنەڕەتییەکان و یەک لەوان مافی کەمینەکان و کوشت و بڕینیان، کۆکن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەمریکا: ئێران لە پشتیوانى تیرۆر بەردەوامە
بابەتی دواتردواى ئاشکرا بونى بەڵگەکان دەردەکەوێت خۆمێینى لە گەڵ ئەمریکا لە پەیوەندی دا بوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان