Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران کامیاران: سپا داوای هاوکاری لە گووندنیشیان دەکات

کامیاران: سپا داوای هاوکاری لە گووندنیشیان دەکات

0
1097

لە دوای نەورۆزی ئەمساڵ و پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ڕاسانەوە و دەست پێکردنەوەی خەباتی چەکداری، گوشاری هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر گوندنشینان زیاتر بووە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، فەرماندەی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە شاری کامیاران سەردانی گووندەکانی ئەو ناوچەیەی کردووە و وەرزێڕ و گوندنشینەکانی کۆکردۆتەوە.

فەرماندەی سپای تیۆریستیی پاسداران لە کامیاران بە گوندنشینەکانی ئەو دەڤەرەی کوتووە کە باش دەزانین و ئاگادارین کە هێزی پێشمەرگە لەو ناوچەیە بوونیان هەیە، هەر بۆیەش دەبێ گوندنشینەکان هاوکارییان بکەن و هەر چەشنە هەواڵ و زانیارییەک لەو بارەوە ڕابگوازن.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی ڕژیم لە کامیاران هەروەها بەڵێنی داوە بە گوندنشینەکان کە لە ئەگەری هاوکاری و ڕاگواستنی زانیاری، پاداشتی باشیان دەدرێتێ و بە پێچەوانەش سزای تووند چاوەڕوانیانە.

شایانی باسە، هەروەک لە هەواڵەکانی پێشووی ڕؤژی کورددا هاتووە، لە شاری سەڵماس و ماکۆش، جاشەکانی ڕەژیم لەسەر بڵندگۆی مزگەوتەکان هەڕەشەیان لە کوردەکانی ئەو شارە کردووە کە لە ئەگەری پەنادانی پێشمەرگە، ماڵەکانیان بەسەردا کاول دەکرێ.

لە هەمان کاتدا ماوەیەک لەمەوبەریش هەروەک لە هەواڵەکانی ناوەندی هەواڵدەری سەربەخۆی ڕۆژی کورددا هاتبوو، هیزەکانی ڕەژیم و بەتایبەت حاسڵە شێت کە جاشێکی بەناوبانگە لە پیرانشار، هەڕەشەیان لە هەوارچیەکان کردبوو کە لە ئەگەری نان پیدان و خزمەت کردنی پێشمەرگە بێ ئەم لا و ئەو لا دەکوژرێن و فەرمانی تەقە کردنیشیان پێدراوە.

پێویست بە ئاماژەیە کە هەندێک سەرچاوەی هێشتا پشت ڕاست نەکراوە باسی هاتنە ئارای شەڕ و پێکدادان لە جەڵدیان لە دۆینێ شەو واتا شەوی پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردان لەسەر هەینی ٢٨ی جۆزەردان دەکەن کە هێشتا هێچ زانیارییەک لەم بارەوە لە ئارادا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسی و دووهەمین کۆبوونەوەی شوورای مافی مرۆڤی سەربە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان به‌ڕێوه‌چوو
بابەتی دواترپارتی لیبرال دیموکراتی کوردستان: ئامادەی هەموو هاوکارییەکین تاگەیشتن بە مافە نەتەوایەتیەکانمان
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان