Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئیداری گازی سەقز هەڕەشەی بڕینی گازی مزگەوتەکان دەکات

ئیداری گازی سەقز هەڕەشەی بڕینی گازی مزگەوتەکان دەکات

0
962

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە شاری سەقز، بەهۆی نەدرانی پارەی گازی مزگەوتەکانی ئەو شارە، فەرمانگەی گاز هەڕەشەی بڕینی گازی مزگەوتەکانی کردووە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لەمبارەوە ڕایگەیاند: “کۆمپانیای گازی پارێزگای سنە لە نامەیەکدا هەڕەشەی لە لێژنەی بەڕێوەبەریی مزگەوتەکان کردووەو ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری نەدانی تێچووی گازی مزگەوتەکان لە دوو مانگی داهاتوودا، گازەکەیان هەڵدەبڕن.

تا ئێستا بەڕێوەبەریی ئەوقافی شاری سەقز لەمبارەوە هیچ دژکردەوەیەکی لە خۆی نیشان نەداوە بەڵام فەرمانداری سەقز ڕایگەیاندووە لێکەوتە یاساییەکانی ئەو کردەوەیە لە ئەستۆی خودی فەرمانگەی گازە و ئەوان لێی بەرپرسیارن.

لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەو مزگەوتانە دەڵێن تەنانەت داواکاریی نوێنەرانی پارلمانیش نەیانتوانیوە فەرمانگەی گاز ڕازی بە پاشەکشە لە بڕیارەکەی بکەن.

. بەپێی بڕیاری نوێنەرانی پارلمانی ڕژیم و بەپێی بەندی ٨٨ی مادە واحیدەی یاسای بودجەی ساڵی 1391 تا 1395ی هەتاوی، تێچووی ڕۆژانە و مافی هێڵی کارەبا، ئاو و گازی مزگەوتەکان، حوسێنیە و دارولقورئانەکان، ڕاگەیێندراوە و چەسپاوە بەڵام ئەو ئاسایە بۆ مزگەوتەکانی کوردستان و بەلووچستان بەڕێوەنەچووە و سەرجەم تێچووی ئەو شوێنانە لە لایەن خەڵک و لە چوارچێوەی تێچووی مزگەوتەکان و لە ڕێگای لێژنەی بەڕێوەبەریی مزگەوتەکانەوە دەدرێ و دابین دەکرێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکچە خوێندکارێکی کورد دەستبەسەر کراوە و ٢ حەوتوویە چارەنووسی نادیارە
بابەتی دواترلە نێوان خەڵکی مەدەنی و مەئموورانی شارەوانی وئەمنیەتیی چابەهار گرژی ئاتە ئاراوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان