هەرێمی کوردستانی باشوور بە فەرمی باسی ئەنجام دانی گشت پرسی بە بەغدا ڕاگەیاندووە

0
707

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی باس نیوز، شاندی پێشووى هەرێمی كوردستانی باشوورکە سەردانی بەغدایان کردووە، به‌ فەرمی باسی ئەنجام دانی گشت پرسیی هەرێمی کوردستانی باشووریان بە به‌غدا ڕاگه‌یاندووه و ئاگاداریان کردوونەوە كه‌ هه‌رێمى كوردستان گشت پرسی ئه‌نجام ده‌دات.

لەمبارەوە لە وتووێژ لەگەڵ باس نیوزدا، په‌رله‌مانتارێك جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ئه‌نجامدانى ریفراندۆم، واتاى ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مریكا و وڵاته‌ زلهێزه‌كان پێشوه‌خت ره‌زامه‌ندییان نیشانداوه‌.

د. ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتارى كورد له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى ریفراندۆمى كوردستانه‌وه‌ به‌ (باسنیوز) راگه‌یاند: “پێشتر ئه‌و شانده‌ى هه‌رێم كه‌ سه‌ردانى به‌غدایان كرد، به‌ فه‌رمى به‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانى حكوومه‌تى فیدڕاڵیان راگه‌یاند، كه‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێت ریفراندۆم ئه‌نجام بدات و پێمانباشه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ بێت”.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌گه‌رى هاتنى شاندى نوێی كوردستان بۆ به‌غدا یا كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاندى به‌غدا له‌ هه‌ولێر، به‌دڵنیاییه‌وه‌ باسى ئه‌و پرسه‌ ده‌كرێت.

له‌باره‌ى بۆچوونى سیاسییه‌كانى عێراق له‌سه‌ر ریفراندۆمى كوردستان، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه‌ نوورى مالیكی، له‌و دوو ویلایه‌ته‌یدا كاتێك سه‌رۆك وه‌زیران بوو، كارى كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى جاده‌ى عێراقی به‌شێوه‌یه‌ك تێبگه‌یه‌نن، به‌وه‌ى نه‌ك هه‌ر ریفراندۆم، به‌ڵكو فیدڕاڵییه‌تیش خیانه‌ته‌ و ده‌بێته‌ هۆى دابه‌شبوونى عێراق، بۆیه‌ په‌رله‌مانتاره‌كان ناتوانن به‌ ئاشكرا هیچ لێدوانێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و هه‌نگاوه‌ بده‌ن، گووتیشی :” به‌ڵام كاتێك له‌گه‌ڵیاندا قسه‌وباس ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت په‌رله‌مانتاره‌ شیعه‌كان پێمان ده‌ڵێن چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ن بۆ جیانابنه‌وه‌ له‌م هه‌له‌ باشترتان ده‌ستناكه‌وێت”.

سه‌باره‌ت به‌ بۆچوونى ئه‌مریكا و وڵاته‌ زلهێزه‌كان، ئه‌و ژنه‌ په‌رله‌مانتاره‌، گووتى :” ئه‌وان ناتوانن دژى خوساتى میلـله‌تى كورد بوه‌ستنه‌وه‌، چونكه‌ خۆیان به‌رگرى له‌مافى چاره‌ى خۆنووسین ده‌كه‌ن”.
جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌نجامدانى ریفراندۆمه‌كه‌ بۆ خۆى ماناى نیشاندانى ره‌زامه‌ندى ئه‌مریكا و ته‌واوى وڵاته‌ زلهێز و كاریگه‌ره‌كانه‌، كه‌ سه‌رۆكى هه‌رێم چه‌ند ساڵێكه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌و ریفراندۆمه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودەست بەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن مەئموورەکانی ڕژیمەوە
بابەتی دواترئێران لە ڕیزی یەکەمی ڕیزبەندیی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆردا ماوەتەوە

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.