ڕۆژی کورد: ماڵپەڕی “ڕەگەزناسیی زمانەکان”، کە ماڵپەڕێکی پسپۆڕیی جیهانییە، زاراوەی لەکی وەک زاراوەیەکی زمانی کوردی بە فەرمی، تۆمار کردووە.
لەمەڕ لەکەکان ئەو ماڵپەڕە جیهانییە بەو شێوە نووسیویەتی: “لەکەکان یەک ملیۆن حەشیمەتیان هەیە کە لە ڕۆژئاوایی لوڕستان، ئیلام و هەمەدان، ئەلەشتر، کوهدەشت، نورئابادی دولفان و خۆڕەم ئاوا نیشتەجێن.
زاراوەی لەکی، زاراوەیەکی زمانی کوردی یە کە لە ژێر شاخەی زمانەکانی هێدوئوروپایی یان هیندووئێرانیە یان و ئەو زمانەیە کە لە ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای ئێران نیشتەجێن.
لەکەکان لە ڕووی ئایینەوە مسوڵمان و ئەهلی حەقن.
سووسەن محەمەدخانی غیاسوەند، ڕۆژنامەوانی کوردی لەک، لە بابەتێکی خۆیدا باس لە کوردانی قەزوێن دەکات و دەڵێت بەشێک لە کوردانی لەک لە قەزوێن دەژین کە پێدەچێ لەسەردەمی شاعەبباس بەملاوە بۆ ئەو ناوچەیە دوورخرابنەوە.
ویکیپدیاش زاراوەی لەکی بە ژێرلقی زمانی کوردی ئەژمار کردووە کە هاوشێوەی لوڕی یە.
ویکیپدیا هەروەها دەنووسێ زاراوەی لەکی لەڕووی ڕێزمانەوە وێکچوونێکی یەکجار زۆری لەگەڵ زاراوەی “زازاکی” یان “زازایی” هەیە.
لینکی ماڵپەڕی ڕەگەزناسیی زمانەکان
بۆ زانیاریی زیاتری خوێنەرانی ئازیزی ڕۆژی کورد سەرنجتان بۆ ئەو خشتەی خوارەوە کە بەراوردێکی زمانەوانییە ڕادەکێشین.
Ancient Persian | English | Kurdish | Laki | Lurish | Farsi |
---|---|---|---|---|---|
dā | mother | dāya | dā | daya | mādar |
ima | we | ima | ima | ima | mā |
awa | it | awa | aœa | ho/û | ān |
baw | father | bãwa | bawa | bawa | pedar |
hyat | When the | kati ka | hanî[15] | hanî | zamni ke |
hvar | sun | xor/war | hœar | hurşîd | xorshid |
aδa | At that time | awsā | asa | ûsa | ān zaman |
tauhmā | Seed | tōm | tûîm | tōm | toxm |
brātā | Brother | bera | berā | berār | barādar |
ah | is | haya | hā | hā | hast,budan |
Jani | Female | žen | žan | zan | zan |
Xvasura | Spouse’s family | xazūra | hasûira | hasîra | xānevadeh hamsar |
Asrav | Tears | asrin | asr | asr | ashk |
Varaza | Boar | barāz | verāz | verāz | gorāz |
zān | Know | zān | zān | dŭn | dān |
zamā | Groom | zamā/zāwā | zœmā | dœmā | dāmād |
varkā | Lamb | barx | vark | vark | bare |
māung | Month | māŋ | māŋ | mä | māh |
āsen | Iron | āsen | āsen | āhen | āhan |
berz | Height | barz | barz | barz | boland |
tāu | Heat | taw | tāu | tāu | garmā |