Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران پارتی ئازادیی کوردستان : رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، تاکە هەڵبژاردنە

پارتی ئازادیی کوردستان : رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، تاکە هەڵبژاردنە

0
1260

مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە نوسخەیەکی بۆ رۆژی کورد نێردراوە؛ هەڵبژاردنەکانی مانگی ڕەشەممەی ئێران بایکۆت دەکا و داوا لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکا بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن و نەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و ڕایدەگەیەنێت: ” تاکە هەڵبژاردنی چارەنووسساز و تەنیا سنووقی پیرۆزی دەنگدان بۆ رۆڵەکانی نەتەوەی کورد، رێفراندۆمە؛ رێفراندۆمی دیاریکردنی چارەنووسی سیاسیی؛ رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.”

*تاکە هەڵبژاردنی چارەنووسساز و تەنیا سنووقی پیرۆزی دەنگدان بۆکورد، رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە.

بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ٧ی رەشەمەی ئێران

نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەر لە دروسبوونی دەوڵەتی ئێرانەوە، نەک دەور و بەشی لە دامەزران و بەڕێوەبردنی ئەو دەوڵەتەدا نەبووە، بەڵکوو لە هەر دوو شێوازی پاشایەتی و کۆمارییدا، لە ژێر کۆت وبەندی ستەم و چەوسانەوەی نەتەوەیی و پلانی ئاسمیلاسیۆن و ” بە ئێڕانی کردن” دا بووە. دامەزرێنەرانی دەوڵەتی مۆدێڕنی ئێران و میراتگرانی ئەمڕۆییان ، بە پشت بەستن بە زەبر و زەنگی بێسنوور و نەپرینگانەوە لە هیچ تاوان و جینایەتێکی دژی ئینسانیی ، تێکۆشاون نەتەوەی کورد بتوێننەوەو وڵاتێکی خاوەن تەک ناسنامە، تاکە زمان و یەک کلتور ساز بکەن و فارسیفیکاسیۆن لە دوو فۆرمی سێکۆلار و دینی دا، بکەنە، سیاسەتی فەرمی و کرداریی تاران.

هاوکات بە هۆی ئەوەوە کە سیستەمی سیاسیی ئەم دەوڵەتە سیستەمێکی تووتالیتێریی دینییە و رێگای بەشداریی راستەقینەی سیاسیی، لە کورد بەسراوە، هیچ دەرفەتێکی یاسایی لە بەر دەمدا نییە تا لە رێگای یاسایی و لە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە پەیجووری دابینکردنی مافەکانی خۆی بێ. لە راستیشدا هەر وەک پێشەوا قازی محەمەد ٧٠ ساڵ لەمەوبەر گەیشتە ئەو ئاکامەی کە لە چوارچێوەی دەوڵەتی ئێراندا، مافەکانی کورد وەدیی نایەن و رووی لە جیابوونەوە لە ئێران و دامەزراندنی دەوڵەتی جمهوری کوردستان کرد؛ ئەمڕۆکەش هەر بەو جۆرە، ماف و ئازادیی و بەختەوەریی و ئاسایشی تاک و کۆی کورد لە چوارچێوەی ئەم دەوڵەتەدا وەدیی نایەن و حەولدانی سیستەماتیکی تاران بۆ برسی کردن و ترساندن و شێواندنی باری دێموگرافی کوردستان، تێکدان و شێواندنی سایکۆلۆژی و کەسایەتی تاکی کورد و هەڵوەشاندنەوەی شیرازەی خێزان وکۆمەڵگای کوردستان ؛ رۆژ لە گەڵ رۆژ بە گوڕ و تینی پترەوە، درێژە پێدەدرێ.

بۆیە چ بە لە بەر چاو گرتنی ئەم راستییە گشتییانە و چ بە لە بەرچاوگرتنی ئەزموونی 36ساڵ وەرێخستن و ئاکامەکانی شانۆگەرییەک بە ناوی هەڵبژاردن لە ئێراندا، خۆ پاڵاوتنی کوردستانیان و بەشدارییان لە شانۆگەرییەکانی هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگان کە لە ٧ی رەشەمەدا، بەڕێوە دەچن، نەک هیچ قازانجێکی بۆ کورد و کوردستان نییە، بەڵکوو دەرەنجامەکەی دەکرێتەوە کەرەستە و ئامرازێک بۆ دەمەزەرد کردنەوەی دامودەزگاکانی دەوڵەتی داگیرکەرو قایمتر کردنی کوت و بەندەکانی سەر ملی کورد. کاربەدەستانی دەوڵەتی داگیرکەر، نە رێگای خۆ پاڵاوتن بە خەمخۆرانی راستەقینەی ئەم نەتەوەیە دەدەن و نە حورمەتی دەنگی دەنگدەران دەگرن؛ نە سیستەمی سیاسیی بەجۆرێکە کە بکرێ تۆزقاڵێک رێفۆرمی بە قازانجی ژیان و گوزەرانی خەڵک تێدا پێکبێت. بڕیاردەران و سیاسەت داڕێژەرانی سیاسەتی تاران لە هەمبەر کوردستان، فەرماندەکانی سوپای پاسداران و کاربەدەستانی وەزارەتی ئیتلاعاتن. دەنا لە ناو کۆمەڵگای کوردستاندا هەزاران کوردستانیی شیاو و شایستە هەن کە توانا و لێوەشاوەیی و ئارەزووی خزمەت بە نەتەوە و نیشتمانی خۆیانیان هەیە. بۆیە ئەو شانۆگەرییانە فڕیان بە سەر ماف و ئازادیی و بەرژەوەندییەکانی تاک و کۆی نەتەوەی کوردەوە نەبووە و نییە. رێگای رزگاریی کورد و کوردستان لەو نەهامەتییانە، پچڕاندنی تەوقی بندەستیی و گەیشتن بە سەروەریی سیاسییە. تاکە هەڵبژاردنی چارەنووسساز و تەنیا سنووقی پیرۆزی دەنگدان بۆ رۆڵەکانی نەتەوەی کورد، رێفراندۆمە؛ رێفراندۆمی دیاریکردنی چارەنووسی سیاسیی؛ رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.

بەو حاڵەشەوە؛ پارتی ئازادیی کوردستان، رێگا بۆ خەڵک دیاریی ناکا کە چ بڕیارێک لە مەر ئەم شانۆگەرییانە بدەن . بەڵام ئاواتەخوازە کە بە بایکۆت کردنیان، پەیامێکی پڕ واتا بگەێنن و بەو هەڵوێستە دەرفەتسازیی بۆ هەنگاوەکانی دوایی خەباتێکی یەکگرتووانە بکەن. لێشمان روونە کە ئەو ژمارەیە لە خەڵک کە روو سنووقەکانی ئەو شانۆگەرییە بێ ئابڕووانەیەدا دەکەن ، بە پێچەوانەی کۆمەڵێک بە ناو “نوخبە”ی بێ ئیرادەی ملکەچی بەرژەوەندییخواز، نە لەبەر بڕوا بە تارانە و نە لە بەر ئەوەیە کە هیوایەکیان بە ئاکامەکانی وەها هەڵبژاردنێک هەیە و نە وێڵی تراویلکەی رێفۆرمن؛ بەڵکوو لە رووی ناچاریی و لە ژێر گەف و گوشارە فەرمی و نافەرمییەکانی دەوڵەتی داگیرکەردایە.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK

مەجلیسی گشتیی

21ی رێبەندانی 2715

10ی فێورییەی 2016

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووحکومەتی کانادا هێرشە ئاسمانیـیەکانی خۆی بە دژی داعش ڕادەگرێت
بابەتی دواترکردنەوەی سەنتەرێک بە ناوی خومەینی لە کەرکووک مەحکووم کرا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان