سنه: سێ چالاکی کرێکاری پەلکێشی ئیتلاعات کران

0
740

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان لە شاری سنە، هێزە ئەمنییەکان لەبەرەبەری ڕۆژی جیهانی کرێکاردا گوشارەکانیان بۆسەر چالاکانی کرێکاری چڕ دەکەنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی موکریان ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕۆژی چووارشەممە ٢ی گوڵان هەریەکە لە “خالید حوسێنی، غاڵب حوسێنی و مەجید حەمیدی” پەلکێش کردووە و دووای لێپێچینەوە داوایان لێکردوونە کە نابێت بەشداریی لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا بکەن.
١٢ی گوڵان ڕۆژی جیهانیی کرێکارە، بەم بۆنەوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لەلایەن پارتە کۆمۆنیستەکان، سوسیالیستەکان و رێکخراوە و سەندیکاکانی کرێکاری خۆپیشاندان و ڕێوڕەسمی تایبەت بەڕێوەدەچێت.
دووای هاتنە سەرکاری مەحمود ئەحمەدی نەژاد، بۆ ماوەی هەشت ساڵ مۆڵەتی بەڕێوەبردنی هیچ ڕێوڕەسمێک بە کرێکارانی ئێران و کوردستان نەدرا، بەڵام دووای بەدەستەڵات گەیشتنی حکومەتی ڕۆحانی ساڵی رابردوو بۆیەکەمجار دووای ئەو ماوەیە ڕێوڕەسم و خۆپیشاندانی تایبەت بەو ڕۆژە لەڕۆژی جیهانیی کرێکار بەڕێوەچوو. پێشبینی دەکرێت ئەمساڵیش هەر بەمشێوەیە بێت.

شایانی ئاماژەیە کە پێشتریش، ڕۆژی سێ شەممە ٨ی مارس، سیمین چایچی شاعیرو هەڵسووراوی کۆمەڵایتی و غالب و خالید حوسێنی ئەندامی کومیتەی ڕێکخستنی کرێکاران، موزەففەر ساڵح نیا و فواد زەندی هەڵسووراوی کرێکاری و چەند کەسێکی دیکە کە تا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە ناوەکانیانمان بۆ روون نیە، لەلایان ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بانگ کروان هەڕەشیان لێ کراوە کە رۆژی ژن واتە هەشتی مارس هیچ چالاکێکیان نەبێت.

لەو بانگ کرانەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا هەڕەشە لەو کەسانە کراوە کە لە ئەگەری ئەنجام دانی هەر چالاکییەک ڕووبەڕووی دژکردەوەی تووند لە لایەن ئەو ئیدارەوە دەبنەوە.

هەروەها وەک پێشتریش لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتووە، چەند ڕۆژێکە گوشارەکان بۆ سەر ژنە چالاکوانی کورد، سوهەیلا محەممەدی لە شاری سنە بەردەوامە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.