Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لە نێوان پۆلیسی سوێد و خۆپێشاندەران، دژ بە سەفەرى زەریف بۆ سوید...

لە نێوان پۆلیسی سوێد و خۆپێشاندەران، دژ بە سەفەرى زەریف بۆ سوید گرژی هاتە ئاراوە

0
1019

ڕۆژی کورد: لە کاتى کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانىی محەممەد جەواد  زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا سویدیەکەى، مارگوت ولستروم. خۆپێشاندانێک لە دەرەوەى شوێنى کۆنفراسەکە بەڕێوە چوو کە بوو بە هۆى تێک هاتنە ئارای گرژی لە نێوان پۆلیس و ئەو خۆپێشاندەرانەى کە دەیان هەویست بچنە نێو شوینى کۆنفراسەکەدا.

لەم خۆپیشاندانەدا، خۆپێشاندەران ناڕەزاییەتى خۆیان بەرامبەر بە پێشێل کردنى مافى مرۆڤ لە لایەن ئێران دەڕبڕی و ڕەخنەىان لە  بێ دەنگىی وڵاتی سوێد لە هەمبەر  پێشلکارییەکانى ئێران گرت.

لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیە دا، مارگوت ولستروم لە وەڵامى ڕۆژنامەنوسان دا گوتى کە بابەتى مافى مرۆڤى لە گەڵ زرەیف باسی کردوە.

محەممەد جەواد زەریف کە ڕووبەڕووی پرسیارێکی زۆر لە بواری مافی مرۆڤ لە لایەن ڕۆژنامەنووسەکانەوە ببۆوە، خۆى لە بابەتەکە دەدزیەوە بەو لاڕێ  وڵامى ڕۆژنامەنوسانى دەدایەوە.

شایانى باسی سەردانەکانى بەرپرسانى ئێران بەردەوام لەلایەن ڕاى گشتىەوە پرۆتستۆ دەکرێت و ئەو کردەوەش لە  ئێستادا کە بارودۆخى زیندانیانى سیاسی و بەتایبەتی محەممەدسدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەنووس و باوکی مافی مرۆڤی کوردستان، لەوپەڕی خرابی دایەو ژمارەى لە سێدارەدان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادى کردوە گەیشتۆتە ئاستیکى بەرز.

لە هەمان کات ڕەخنە گرتن لە سیاسەتى دولایەنەى وڵاتانى ئەوروپایی د لە پەیوەندى لە گەڵ ئێران دا کە ڕەچاوى خاڵى مافى مرۆڤ ناکەن لە پەرەسەندن دایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئاڵمان: کۆمەڵکووژیی ئەرمەنییەکان لە لایەن تورکیەی عووسمانییەوە بە ژینۆساید ناسرا
بابەتی دواتربە شێوەیەکى حەفتانە کوژراوانى ئەفغانى شەڕى سوریە سەربە سوپاى پاسداران لە ئێران دەنێژرێن

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان