رۆژی کورد
گۆڤاری ژین گۆڤارێکی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و هونەرییە و لە شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دوو زمانی کوردی و فارسی بابەتەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.
گۆڤاری ژین ئاوڕ لە ژیان گوندنشینەکانی دەڤەری موکریان دەداتەوە و بایەخ بە ئەدەب و هونەر و فولکلۆر لەو ناوچەیە دەدات، لە چەند رۆژی ڕابردوودا ژمارەی دووی ئەم گۆڤارە کەوتە بەرد دیدی خوێنەران.
بەشێک لەو بابەتانەی لە ژمارە دووی گۆڤاری ژین بڵاو کراونەتەوە بریتین لە ؛
بووکە بارانە، نووسینی ڕەحیم عەبدوڕەحیم زادە
ئاوایی ڕەحیم خان، نووسینی یۆنس ئەمین پوور
دیمانەیەک لە گەڵ مامۆستا عوسمانە سوور
ژیان و تایبەتمەندییەکانی هونەری مامۆستا عەلی کەردار، نووسینی قادر ئازمەند
ژ یانی ژیان 2/ محەمەد سەعید نەجاری (ئاسۆ)
کۆمەڵێک چیرۆک و شێعر بە زمانی کوردی
هەروەها شیعر و چیرۆک بۆ منداڵان و تەنز و کاریکاتۆر و وێنە و فەرهەنگۆک ..
بۆ داگرتنی ژمارە یەکی گۆڤاری ژین لەسەر ئێرە کرته بکەن.
رۆژی کورد هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ ستافی گۆڤاری ژین بە ئاوات دەخوازێ.