Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران تەرمی ٩ ئەفغانیی بەشداربوو لە شەڕی سووریەدا، بۆ ئێران گەڕێندرایەوە

تەرمی ٩ ئەفغانیی بەشداربوو لە شەڕی سووریەدا، بۆ ئێران گەڕێندرایەوە

0
1066

ڕۆژی کورد: لە ماوەی ٣ حەوتوودا، بە دوای هێرشی هێزەکانی سەر بە بەرەی نۆسرە بۆ سەر شارۆچکەی خان‌تومان لە نزیکیی شاری حەلەبی سووریە، تەرمی ٩ چەکداری ئەفغانیی سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی پێنج‌شەممە بۆ ئێران گوازرایەوە و لە دوو شاری مەشهەد و یەزد نێژران.

“سەید ئەسەدۆڵڵا حسێنی”، “کازم ڕەحیمی”، “محەممەد عەلی ڕەمەزانی”، “سۆڵتان عەلی ئەحمەدی”، “موستەفا موقەدەم”، “مۆرتزا ڕەجەبی”، “عەبدۆلحەسەن محەممەدی” و “سەید حەسەن مووسەوی”، بەیانیی ڕۆژی پێنج‌شەممە لە شاری مەشهەد بەرەو حەرەمی “ئیمام ڕزا” گوازرانەوە و لە گۆڕستانی “بەهەشتی ڕەزای مەشهەد”دا نێژراون.

هەروەها هەواڵدەریی مێهر بڵاوی کردووەتەوە کە تەرمی “سەید ڕەزا حسێنی” تەمەن ٣٢ ساڵان، کە خەڵکی ئەفغانستان بووە و لە شەڕی سووریەدا بەشداریی کردووە، لە شاری یەزد نێژراوە.

جێی باسە ڕێژیمی ئێران بۆ بەشداریی زۆرتر لە شەڕی سووریەدا، تەنانەت لە خەڵکی وڵاتانی دیکە وەک ئەفغانستان کەڵک وەردەگرێت. و لەم شەڕانەشدا ڕێژەیەکی بەرچاو لە شەڕکەرانی سەر بە سپای پاسداران ڕژیمی ئێران کوژراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپیاوێک لە گوندی قەرەقشڵاق ـی مهاباد خۆی کوشت
بابەتی دواتربیرو ڕای ئازاد بەڕاستی لە کورد بەدبەختتر هەر خۆیەتی

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان