شاری ورمێ بە هێما و نیشانەکانیەوە، کوردستانی بوونیخۆی سەلماندووە.
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵیهەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مەرگەوەری شاری ورمێ ـوە، ئەمڕۆ و دۆینی چوارشەممە و پێنج شەممە ٢٣ و ٢٤ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شارە دێی دزەی مەرگەوەری سەر بە شاری ورمێ لە کوردستانی خۆرهەڵات، فستڤاڵی گووند، بەڕێوە چوو.
لەو فستیڤاڵەدا کە شۆرا و دێهیاری دزەی مەرگەوەری وەڕێیناخستووە، سەرجەم گووندەکانی ناوچەی مەرگەوەر بەشدار بوون.
شایانی ئاماژەیە کە لەو فستیڤاڵەدا خەڵکی شارەکانی تری کوردستانی خۆرهەڵات وەک شنۆ، بەشداریان بووە لەو ناوە دەکرێ ئاماژە بە بەشداریی “سیامەند ڕەحمانی”، وەرزشوانی کەم ئەندامی کورد بکەین.
گرووپی هەڵپەڕکێی “ڕۆژ” لەو فستڤالەدا چەند تابلۆ هەڵپەڕکێی جیاوازی لە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی کوردستان پێشکەش کرد.
لە بەشێک لەم فستڤاڵەدا گرووپی موزیکی “سیتاوک”، چەند پارچە موزیکێکی کوردییان ژەنی و پێشکەش بە فستیڤاڵەکەیان کرد.
لە ڕۆژییەکەمی فستیڤاڵەکەدا “شۆڕش نەسیری”،نیگارکێشەی کورد کە بە خێراترین نیگارکێشی ئاسیا بەناوبانگە، لەو فستیڤاڵە، لە ماوەی ٣ خولەکدا وێنەیەکی لە سرووشت کێشاوە.
لە بەشێکی تری فستڤاڵەکەدا، شاعیری ناسراوی کورد لە ورمێ، سەید جەلال نیزامی، وتارێکی لەسەر کەسایەتی “مەلا محەممەد سەیدا” پێشکەش بە ئامادەبووانی فستیڤاڵەکە کرد.
شایانی باسە کە وەرزشوانی کورد، فەرهاد پیرۆت پوور، هاوڕێ لەگەڵ باوکی و بە جلی کوردییەوە بەشداریی فستڤاڵەکەیان کرد و بۆ بەشداربووان ئاخاوتن.
لەو فسیتڤاڵەدا هەروەها بەشێک لە بەرپرسانی شاری ورمێ، بەشدار بوون، عەزیز میرخان پوور، سەرۆکی شۆرای بەخشی سیلوانا کە لەو فستیڤاڵەدا بەشدار بوو لە قسەکانیدا گوتی: بەخشی سیلوانا، ناوچەی “ئەلف”ی گەشتیارییە و پیویستە ئاوڕی جیددی لێ بدرێتەوە.
خاڵێکی بەرچاو لەو فیستڤاڵەدا، بەشداریی بەرچاوی ژنان بە جلی ئاڵەوواڵی کوردییەوە بوو.