رۆژی کورد؛
کوردانی دانیشتووی فرانکفۆرت لە ئاڵمان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ناوی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئاڵمان- فرانکفۆرت) بڵاوکراوەتەوە و نووسخەیەکی بۆ رۆژی کورد نێردراوە ئاماژە بەوە دەکەن کە رۆژی شه‌ممه 4/6/2016 کاتژمێر 4 تا 7ی دوانیوه‌ڕۆ له به‌ر سه‌فاره‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له فرانکفۆرت بۆ شه‌رمه‌زار کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران و پشتیوانی له که‌بودوه‌ند و سه‌رجه‌م به‌ندکراوه سیاسییه‌کان خۆپێشاندانێک ساز ده‌که‌ن.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە؛
هاوڵاتیانی ئازیز، چالاکانی سیاسی، رۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان؛
هه‌روه‌ها که هه‌موان ئاگادارن محه‌مه‌د سدیقی که‌بوودوه‌ند ماوه‌ی زیاتر له نۆ ساڵه له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامیدایه و له وێنه‌ی هه‌مووه به‌ندکراوه سیاسییه کورده‌کان، به‌ندیخانه‌ی کردوه‌ته ئامرازێک بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و نزیک مانگێکه له سه‌ر داوا ره‌واکانی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و لێبڕاوانه له سه‌ر داواکانی سووره و بڕیاریداوه که مانگرتنه‌که‌ی نه‌شکێنێت. که‌بوودوه‌ند و که‌بوودوه‌نده‌کان هێمای به‌ربه‌ره‌کانێ و سه‌ردانه‌نه‌واندنی گه‌لی کوردن و هه‌ر بۆیه ئه‌رکی هه‌ر تاکێکی کورده که پشتیوانی له که‌بودوه‌ند و سه‌رجه‌م به‌ندکراوه سیاسییه‌کان بکات.
ئێمه وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی پشتوانی خۆمان بۆ به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند و هه‌مووه به‌ندکراوه سیاسییه‌کان ده‌رده‌بڕین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رۆژی شه‌ممه 4/6/2016 کاتژمێر 4 تا 7ی دوانیوه‌ڕۆ له به‌ر سه‌فاره‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له فرانکفۆرت بۆ شه‌رمه‌زار کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران و پشتیوانی له به‌ندکراوه سیاسییه‌کان خۆپیشاندانێک ساز ده‌که‌ین، هه‌ر بۆیه داوا له سه‌رجه‌م هاونیشتمانیانمان له فرانکفۆرت و ده‌وروبه‌ری فرانکفۆرت ده‌که‌ین که به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانه بن. بێگومان به‌شداری هه‌ر تاکێکی کورد ئه‌رکێکی نیشتمانییه و ده‌بێته مایه‌ی دڵگه‌رمی سه‌رجه‌م به‌ندکراوه سیاسییه کورده‌کان.
حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئاڵمان- فرانکفۆرت)