ڕۆژی کورد: فیلمی بەڵگەیی ٦٠ خولەكیی “نووسینی شار” له دهرهێنانی كەیوان كەریمی، دەرهێنەری كوردی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتای لە فستیڤاڵی “مون پلیە” لە فەرانسە پیشان دهدرێ.
فیلمگەلی “تاكسی” بە دەرهێنەریی جەعفەر پەناهی و فیلمگەلی بەڵگەیی “فی فی زوزە می كشد” كاری میترا فەراهانیو چەند بەرهەمێكی دیكەی سینەمای ئێرانن كە لە فستیڤاڵی “مون پلیە” پیشان دهدرێن.
بەڵگە فیلمی “نووسینی شار” باس لە سهردهمانی نووسین لەسەر دیوارەكانو “گرافیتی”یە سیاسیو كۆمەڵایەتییەكانی پاش شۆڕشی ئێران دەكا کە تا ئێستاش له ئێران پیشان نەدراوە.
پێویست بە ئاماژەیە، كەیوان كەریمی پاش بەرهەمهێنانی ئهو فیلمهو بڵاو كردنەوەی پێش پەردەی ئەم فیلمە لە یوتیوب، لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٢ دا دەستبەسەر كراو پاش دوو حەوتوو بهندکرانی له زیندانی ئینفڕادیی زیندانی ئێڤین، بە دانانی بارمتە ئازاد كرا.
كەیوان كەریمی دواتر لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٤، لقی ٢٨ی بێدادگای شۆڕش بە سەرۆكایەتیی قازی مەقیسەیی، بە تۆمەتی “سووكایەتی كردن بە پیرۆزییەكان و پڕوپاگەندە بەدژی نیزام” حوكمی ٦ ساڵ زیندانی تەعزیریو ٢٢٣ زەربەی قامچی بەسەردا سەپێندرا.
حوكمی ٦ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراوی كەیوان كەریمی لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ساڵێک زیندانیی هەڵپەسێراو و ٥ ساڵ زیندانیی ههڵپهسێردراو گۆڕا، بەڵام سزای قامچییەكە هەر لە جێگای خۆیەتی.
جێی وەبیرهێنانهیهوهیه که فستیڤاڵی فیلمی “كان” وێڕای زیاتر لە ٣٠ ناوەن و ڕێكخراوی سینەمایی دیكە لە سەرتاسەری جیهان لە بەیاننامەیەكدا ڕوو به دهزگای قهزایی ئێران داوای ڕاگیرانو ههڵوهشانهوهی جێبەجێ كرانی ئەم حوكمەیان کردوه.
فیلمه دێکۆمێنتییهکانی “سنووری شکاو” و “ماجراهای زن و شوهر كارگر” لە بەرهەمەكانی دیكەی ئەم هونەرمەندە كوردەن.
“سنووری شکاو” باس لە دەرد و مەینەتییەكانی كۆڵبەران لە سنوورەكانی كوردستان دەكا و تا ئێستا لە ٦٥ فستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا پێشان دراوە و ٩ خەڵاتیشی وەدەست هێناوە.