ڕۆژی کورد: دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی په‌كه‌كه و هێندێك ماڵپه‌ڕه‌وه هه‌واڵی به‌شداری کردنی شه‌ڕڤانانی فاركی کۆلۆمبیا له شه‌ڕی دژ به داعش و هاوكاریان بۆ یه‌په‌گه بڵاۆ كرایه‌وه، ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، فارك به فه‌رمی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه.
فارک لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: ” سه‌ره‌ڕای حەزی زۆریان بۆ بەشداری کردن لە شه‌ڕی دژ به داعش، ئه‌وان ئه‌و هه‌واڵه به درۆ ده‌خه‌نه‌وه.”
تانجا نیجمایجێر، فەرماندەی گشتیی هێزە سەربازییە شۆڕشگێڕەکانی کۆلۆمبیا (فارک) لە لێدوانی خۆی بۆ “ئارانیوز” ئەو هەواڵەی بە ناڕاست زانی و گوتی بڕیارێکی ئەوتۆ نەدراوە و ڕاشکاوانە گوتی ئەو هەواڵە “بێ بنەمایە”
تانجا هەروەها گوتیشی :”بەشداری کردن لە شەڕێکی ئەوتۆدا و چوون بۆ وڵاتێکی تر بۆ ئەرتەشێک کە خەریکی ئاشتیە و دەیهەوێ چەک دانی کارێکی هەڵەیە و ناکرێ شتێکی ئەوتۆ بکەین”
ئه‌و به درۆ خستنه‌وه‌یه له حیسابه تویتریه‌كانی فارك و هێندێك ماڵپه‌ڕی جیهانی دا بڵاۆكراوه‌ته‌وه.
هاوكات لینكی هه‌واڵی هاتنی شه‌ڕڤانانی فارك له سه‌ر هێندێك له‌و ماڵپه‌ڕانه كه دایان‌نابوو لا براوه. کە دەکرێ ئاماژە بەو ماڵپەڕانە بکەین:
http://en.hawarnews.com/farc-fighters-to-join-ypgs-struggl%E2%80%A6/
http://aranews.net/%E2%80%A6/colombian-farc-rebels-show-sympathy-w%E2%80%A6/