Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات ئیدارەی ئیرشاد چالاکییەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکانی راگرت

ئیدارەی ئیرشاد چالاکییەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکانی راگرت

0
991

رۆژی کورد: ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگەی ورمێ لە ناماەیەکدا پێشی بە چالاکییەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان گرت.

مەنووچێهر رەزازادە، لە دیمانەیەکدا رایگەیاندووە: لەلایەن ئیدارەی ئیرشادی ئیسلامییەوە نووسراوەیەکمان بە دەست گەیشتووە کە بەو پێیە هەتا ئەو کاتەی مۆڵەتی فەرمی لەو ئیدارەیە وەرنەگرین، ئیزنی چالاکیمان نییە.

ناردنی نامە لەلایەن ئیدارەی ئیرشادی ئیسلامییەوە بۆ ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لەمەڕ راگرتنی چالاکیەکانی ئەو ئەنجومەنە لە کاتێکدایە کە بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بە “کوردپرێس”ی راگەیاندووە زۆر لە پێش ئێستاوە داوای مۆڵەتی فەرمیی چالاکی و کار کردنیان کردووە.

راگیرانی چالاکیی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان پاش ٢١ ساڵ کار و جالاکی لە کاتێکدایە کە حەسەن رۆحانی لە بڕگەی ١٢٤ بەڵێنییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانیدا رایگەیاندبوو “دەبێ لە بەشی فەرهەنگیدا کۆنترۆلەکان کەم بکرێتەوە و بەستێن بۆ کار و چلاکیش دروست بکرێت و دەوڵەتیش دەبێ لە هێندیک حاڵەتدا یارمەتیدەر بێت”.

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان ساڵی ١٣٧٣ لەلایەن ژومارەیەک لە چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی و کۆمەڵێک لە شاعیرانی شاری بۆکانەوە دامەزرا و لەو ماوەیەدا دەیان کۆڕی شێعری، ئەدەبی و رەخنەیی بەڕێوە بردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووفیلمی پێشمەرگە لە فیستیڤاڵی کان پیشاندرا
بابەتی دواتركۆمیتەی ناوەندیی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان بەبۆنەی 25ەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان