ئەزموونی خەباتی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان پاشەکشەی بەرچاوی بە زۆرداری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە ئاماژەو دەسکەوتەکانی لەوانە رێگەنەدان بەکولتووری کۆنەپەرەستانەی زۆرداری،وەگەڕخستنی هێزی لەبڕان نەهاتووی داهێنەریی جەماوەری بۆ بەربەرکانێی دیکتاتۆڕی و خستنەگەڕی توانایەکانی خەباتگێڕانە لەخۆڕهەڵاتی کورستان ئەو دەرئەنجامن کە قەیرانی مەشروعیەتی رەوانی، لۆژیکی، ئەخلاقی، سیاسی، کۆمەڵایەتی‌و… بۆ کۆماری ئیسلامی بە شوێنەوە بووه به چه شنێک کەئەمڕۆ لە ئاکامی ململانێی بزاڤیی رزگاریخوازانه ینەتەوەیی ـ دێموکراتیکی کورد یەکلابوونەوەیەک بە هاوکێشەی سیاسی لە نێوان کورد و دەسەڵات دەبیندرێ نە کۆماری ئیسلامی کورد و مافەکانی دان پێدادێنی نە کوردیش دەسەڵاتەی تاران دەسەڵمێنێت.
لە پانتایی وڵاتی ئێرانیشدا دەسەڵاتی سەركوتكەری وڵایەتی فقیە، لێئەستاندنەوەی دەسەڵات لە تاك بە تاكەكانی ئەندامانی كۆمەڵگاو پاوانكردنی بە هۆی تاكێك لە پێگەی دەسكردی وەلی فەقیە، كە وەك نوێنەری خوا‌و بەرێوەبەری راسپاردەكانی ئایینی پێناسە كراوە،بابەتێكی ئاسایی بووە. پێخوستكردنی شوناسی سیاسی تاكو كۆمەڵگا بە هۆی دیكتاتۆرەوە تەنیا بە رەهەندی دەسەڵات وەرگرتنەوە لە خەڵك نەبەستراوەتەوەو پێشێل كردنی هەمان شوناسی باڵ‌و لایەنەكانی هاوبەرە، هاوچارەنووسو هاوهەڵوێستی دەسەڵاتیش بە هۆی رێبەری ئایینییەوە پەیرەو كراوە. بە مەودای تەمەنی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی ئێران كێشەو پێكهەڵپرژانی باڵە دەسەڵاتسالارەكان گرینگ‌ترین كێشەی سیاسی لە ئێران‌دا بووەو باڵەكان لە ژێر ناو‌و ناتۆرەی جۆراوجۆر‌و پێناسەی هاوبەشدا وەك باڵەكانی مام ناوەندی، توندئاژۆ، چاكسازیخوازو… خۆیان دەرخستووە.
بۆ زیاتر تیشکخستنە سەر ئەو مژارە لە گەڵ چالاکی سیاسی لەمێژینە و بێژەری ناسراوی کورد، رێزدار “ئەحمەد شێربەگی” چاوپیکەوتنێکمان کردووە بۆ شیکردنەوەی وەڵامی ئەو پرسە ئاوڕمان لە تێڕوانینی داوەتەوە
ڕۆژی کورد: تکایە سەرەتا پێناسەیەک لە کۆماری ئیسلامی ئێران بفەرموون.
شێربەگی: هه‌روه‌ك له پێشه‌كی باسهكهتان دا ئاماژه‌تان پێكردووه کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای ئیدئۆلۆژی تووندئاژۆیی ئیسلامی دامه‌زراوه، یانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌وحیدی كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین به‌ڕێوه ده‌چێ و له‌ودا هه‌موو ئیده‌كانی دیكه ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و ئیزن به هیچ بیرێكی جگه له خۆی نادات كه گه‌شه بكات. دین له‌م سیسته‌مه‌دا ده‌بێته ئه‌هرومی ده‌سه‌ڵاتێكی بێ هه‌وساری ڕه‌های كه‌سێك به‌ناوی وه‌لی فه‌قیهـ بۆ به سیاسی كردنی هه‌موو پرسه‌كانی پێوه‌ندیدار به ژیانی دانیشتوانی وڵاتێك به ناوی ئێران و بگره وڵاتانی ئیقلیمیش. له‌م سیستمه‌دا مرۆڤ ده‌بێته كۆیله‌ی ئه‌و بیره چه‌قبه‌ستوویه و ژیانی كویلایەتی خۆی درێژه پێده‌دات. له كۆماری ئیسلامی‌دا پرسه نه‌ته‌وه‌ییەکان ده‌خرێنه په‌رواێز و هه‌موویان له ژێر ته‌وژمی داپڵۆسهرانهی ئه‌و بیره‌دا به تووندی سه‌ركوت ده‌كرێن. له‌م سیسته‌مه‌دا ژن و پیاو و گه‌وره‌و چووكه و ڕه‌وش و سپی ده‌بێ گوێڕایه‌ڵی ئه‌و یاسا و ڕیسایانه بێ كه بۆی دیاری كراوه. دژایه‌تی كردنی ده‌چێته‌ی خانه‌ی شه‌ڕ له گه‌ڵ خودا (محاربە با خدا) و سزای مه‌رگی بۆ دیاری ده‌كرێ .به گشتی ئه‌م سیستمه له دێمۆكراسی و مافی ڕاده‌ربرین داده‌ماڵدرێ و بیری ته‌وحیدی باڵ به‌سه‌رهه‌موو لایه‌نه‌كانی سیاسی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی وڵات‌دا ده‌كێشێ. ئهوهیكهی ئێمه هه‌موومان له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های كۆماری ئیسلامی‌دا دیتوومانه و به ڕه‌گ و پێسته‌وه هه‌ستمان پێكردوه، ده‌زانین كه كۆماری ئیسلامی ڕێژیمێكی تۆتالیتێری ته‌واوییه‌ت خوازه‌و به‌زه‌یی به هیچ بیرێكی دیكه دانایه‌ت وبهتووندی سه‌ركوتی ده‌كات.
ڕۆژی کورد: بەو پێناسە گشتیەی لە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆڕ باستان کرد لە بنەڕەتدا چآوەڕوانی ماف و پێدانەوەی ماف و ئازادی بۆ کورد ئیمکانی هەیە؟
شێربەگی: هه‌روه‌ك له پرسیاری یه‌كه‌م دا له‌سه‌ر ناساندنی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیهـ دا ئاماژه‌م پێكرد كه ئه‌م سیستمه‌دا له دێمۆكراسی و له ئازادی ڕاده‌ربرین بێ به‌رییه، یانی له‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه بیرێك له‌م ڕاستایه‌دا دژایه‌تی ده‌كردرێ. مافی نه‌ته‌وایه‌تیش كه یه‌كێك له بنه‌ماكانی دێمۆكراسیه له‌م سیستمه‌دا نه‌فی ده‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ك ده‌زانین ئێران وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌ییه و گه‌لی كوردیش یه‌كێك لهونهتهوانهیه كه به‌ر له هاتنه سه‌ركاری ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاراستنی ناسنامه و هۆوییه‌تی خۆی پێشینه‌یه‌كی دوورودرێژی خه‌باتی هه‌یه، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له بیر وزه‌ینی تاكی كورد دا رهگاژو بوه. به ڕووخانی سیستمی كۆنه‌په‌ره‌ستیی پاشایه‌تی، دیسان ده‌رفه‌تێكی دیكه ڕه‌خسا كه كورد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ڕاپه‌رێ و داوای مافی خۆی بكات. دیتمان كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به هێز و پڕ له به‌رخۆدان له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستی پێكرد. هه‌رچه‌ند بزوتنه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له ژێر كارتێكه‌ریی ڕووداوه خێراكانی ناوچه‌كه و کوشتاری ڕێبه‌رانی كاریزمای كورد تووشی لاوازی هات به‌ڵام پشكۆی ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه هێشتاش دانه‌مركاوه‌و كورد له ئێران دا فاكتۆرێكه كه ناتوانرێ په‌رواێز بخرێ. هه‌روه‌ك سه‌لمێندراوه ماف شتێك نیە كه كه‌سێك به خێری خۆی بداتێ به‌ڵكوو ماف ده‌بێ بستێندرێ. ئه‌ستاندنی مافیش حه‌وجێی به خه‌بات و به‌رخۆدان هه‌یه، ئه‌مه‌ش مسۆگه‌ر نابێ هه‌تا كورد ماڵی خۆی یه‌ك نه‌خات و یه‌ك نه‌گرێ و نه‌خشه ڕێگایه‌كی دیاریكراو وكۆنكرێتی نه‌بێ. له پێشدا ده‌بێ كورد خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێی له سه‌ر سیستمی كۆماری ئیسلامی هه‌بێ كه ئه‌م ڕێژیمه به‌و پتانسیلهوه چه‌نده ده‌توانێ مل بۆ داخوازییه‌كانی كورد نه‌وی بكات و مافی لێ بستێندرێ. هه‌مووی ئه‌و ئه‌گه‌رانه بهستراوهوتهوه به توانایی كورد. ئایا كورد ئه‌و ئاماده‌یی و ئیراده‌ی هه‌یه له حاڵه‌تێكی وادا كه ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێدا گوزه‌ر ده‌كات و ئەگەری ڕوودانی هه‌موو ئه‌گه‌رێكی هه‌یه به قازانجی خۆی بیقۆزێته‌وه؟ ئه‌مه‌یان به‌ستراوه‌ته‌وه به ده‌رك و تێگه‌یشتنی هێزه‌كانی كورد كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان تێكۆشانیان هه‌یه…
ڕۆژی کورد: هەنووکە هێزە کوردییە نەیارەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەر دوو بەرەی جیاواز دابەش بوون بەشێکیان لایان وایە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی شتێک بەر کورد ناکەوێ کە خەونە نیشتمانییەکانی پێ بخەمڵێنێ لایەنی دیکەش لایان وایە دەکرێ لە چوار چێوەی ئەو سیستمەشدا بۆ کورد دەسکەوتێک هەبێ… بەرێزتان لێرە و لە زۆربەی نووسینەکانتاندا باستان کردووە کورد تەنیا بە هێزی خۆی دەتوانێ پشتبەستوو بێ و کێشەی لایەنەکانی دەسەڵاتی تاران بە بابەتێکی نەرێنی بۆ کورد هەڵدەسەنگێنن دەمهەوێ لە سەر ئەو بابەتە لە پێگەی نووسەرێک راوەستان و شرۆڤەیەک بکەن
شێربەگی: به بڕوای من هێزه‌كانی كورد له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان هێشتاكانهش ڕوون نین كه داوای چ ده‌كه‌ن و توانا و وه‌زه‌ی خۆیان بۆ چی ده‌بێ وه‌گه‌ڕ بخه‌ن. ئه‌گه‌ر به خێرایی چاوێك به دوا به‌ڵگه‌كانی كۆنگره‌كانیاندا بگێڕین له هه‌موو بهڵگهنامهكانیاندا بۆ داهاتووی ئێران ئاماژه‌یان به سیستمێكی دێمۆكراتیكی فیدرال كردوه كه كورد له‌و سیستمه‌دا به مافه‌كانی بگات. به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دایه كه ئاخۆ بۆ گه‌یشتن به سیستمێكی ئه‌وتۆ ده‌بێ چۆن هەڵسووکەوت له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بكه‌ن؟ ئه‌م ڕێژیمه كه له بنه‌ڕه‌تڕا دژی مافی نه‌ته‌وایه‌تییه و كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌وحیدی بنه‌مای دامه‌زراندنێتی، چۆن ڕازی ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتت له‌گه‌ڵ دابه‌ش بكات و بتكاته شه‌ریكی خۆی كه تۆی كورد هیچ باوهڕێكت به ئامانجه‌كانی ئه‌و ڕێژیمه نه‌بێ؟ كه‌وابوو تۆ وه‌ك هێزێكی سیاسی یان باوه‌ڕت به هێزی و توانایی خۆت و بڕیاری كۆنگرهكهت نیە كه دووره‌دیمه‌نی ئامانجه‌كانی بۆی دیاری كردووی كه چۆن مافه‌كانی كورد ده‌سته‌به‌ر بكه‌ی یان ئه‌وه‌تا له بێ تواناییت دا ئاماده‌ی به چووكه‌ترین شت ڕازی بی كه ڕێژیم خێرت پێ بكات و بداتێ؟ بۆ هه‌ڵگرتن و پراكتیزه‌كردنی درووشمێكی وا (دامه‌زراندنی سیستمی فیدرالیزمی دێمۆكراتیك) ده‌بێ هه‌وڵی ڕووخاندنی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی بده‌ی، من ده‌زانم كه كۆماری ئیسلامی به‌منی كورد به ته‌نیا ناڕووخێ به‌ڵام ده‌كرێ بۆ ڕووخاندنی ئه‌م سیستمه مكانیزمێكی دیكه ڕه‌چاو بكردرێ ئه‌ویش هاوپێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێرانه. كورد ئه‌گه‌ر ده‌یهه‌وێ فیدراڵی له ئێران‌دا جێگیر بكات ده‌بێ چەق له سه‌ر ئه‌و مێتۆده بكات و هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌و ڕاستایه دا وه‌گه‌ر بخات كه ئه‌مه‌شیان هه‌روه‌ك له وه‌ڵامی پرسیاری پێشووم دا كوتم مسۆگه‌ر نابێ هه‌تا ناوماڵی خۆت ڕێك نه‌خه‌ی، گوتارت نهكهیه یه‌ك و نه‌خشه ڕێگایه‌كت پێ نه‌بێ، هه‌موو كه‌س ده‌توانێ درووشم بدات، به‌ڵام چه‌نده ده‌توانرێ ئه‌و درووشمه بكرێته ئه‌مری واقع، ئه‌مه‌یان گرینگه. ئه‌وبه‌شه له گه‌ڵاڵه‌داڕێژه‌ران و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كه پرسی كێشه‌ی كوردیان و ئه‌ستۆ گرتووه ناسینێكی باشیان له‌سه‌ر كورد وهێزه‌كانی كورد هه‌یه. هه‌ر بۆیه له مانۆڕدانهكانی خۆیان دا ناوه ناوه باس له پرسی وتوتوێژ ده‌كه‌ن كه به‌م جۆره هه‌م ناكۆكی بخه‌نه ناوماڵی كورد وههم مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆیان لابه‌رن ئه‌گینا كێیه نه‌زانی كه پێكهاته‌و قه‌واره‌ی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك دامه‌زراوه و چ بیركردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌ك له‌وان پرسی كورد هه‌یه. بۆ من وه‌ك تاكێكی كورد وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی جگه له به فیڕۆ دانی وزه‌و توانای كورد وخۆڵ له چاوی خه‌ڵك کردن هیچی دیكه نیە و خه‌باتی سیاسی له ناوخۆی ئێران و كوردستان و دابین كردنی ماف بۆ كورد له‌م ڕێگایه‌وه له تراویلكه‌یه‌ك زیاتر نیە.
ڕۆژی کورد: پێکناکۆک بوونی رواڵەتی باڵەکانی دەسەڵاتی تاران دەتوانێ پێکناکۆک بوونێک لە بەرەی نیشتمانی خۆرهەڵاتی کوردستان رێک بخا ؟ ئەوە دەتوانێ خەسارێکی مەترسیدار بۆ داهاتووی کورد بێ؟
شێربەگی: به بڕوای من پێكناكۆك بوونی ڕواڵه‌تیی باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی تاران، سیناریۆیه‌كه كه كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ره‌تای دامه‌زرانی تا هه‌نووكه نووسیوێتی و شاره‌زایانه‌ش موو به موو به‌نده‌كانی ئه‌و سیناریۆیه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان دووبه‌ری ئوسولگه‌را و ڕێفورمخوازدا، كۆمه‌ڵگای ئێرانیان تووشی ته‌وه‌هوم كردوه هه‌ر بۆیه هه‌تا ئێستا زۆر باشی توانیوێتی درێژه به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی خۆی بدات. هه‌موومان ده‌زانین له ساڵی ٥٧ ـه‌وه تا كوو ئێستا چه‌ندین سهركۆمار هه‌ڵبژێردراوه كه له هه‌ر دووباڵی ناو ڕێژیمی تێدا بووه، به‌ڵام كێ ده‌توانێ بیسه‌لمێنێ كه پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و له سڕینەوەی جەستەیی دژبه‌رانی ئه‌و سیستمه له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماره به ڕواڵه‌ت ڕێفۆرمخوازهكاندا زیاتر نه‌بووه له سه‌رۆك كۆماره ئوسولگه‌راكان؟ پێم سه‌یره تا ئێستا سیاسیكارانی كورد كه‌وتوونه‌ته ناو ئه‌و سیناریۆیه و نه‌یانتوانیوه خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستاینهوه و ورد و کۆک له‌سه‌ر ئه‌م شانۆیه‌ی ڕێژیم به‌ده‌سته‌وه بده‌ن. به بڕوای من ڕێژیم باش توانیوێتی له‌م ڕێگایه‌وه نه‌ته‌نیا ناكۆكی بخاته ناو هێزه‌كانی كورد و ئۆپۆزیسییونی ئێرانی به‌ڵكوو جیهانی ده‌ره‌وه‌شی تووشی ناكۆكی كردووه. هه‌رچی کوشتنی سیاسیی دژبه‌رانی بوو چی هی ناوخۆ و چی هی ده‌ره‌وه‌وی سنووره‌كان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ڕه‌فسه‌نجانی به ڕواڵه‌ت پراگماتیست دا ئه‌نجامدرا. من پێموایه كورده‌كان له جیاتی ئه‌وه‌ی توانای خۆیان ته‌رخانی وهعدهووهعیده بێ بنه‌ماكانی كۆماری ئیسلامی بكه‌ن به ڕوانینێكی دیكه سه‌یری باڵه‌كانی ئه‌و ڕێژیمه بكه‌ن كه هه‌ردووكیان باوه‌ڕمه‌ندی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیهن و له سه‌ر پرسی كورد هیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری نیە، بۆیه توانا وهێزی خۆیان به شێوازێكی دیكه وه‌گه‌ڕ بخه‌ن. ناكۆكیه‌كانی خۆیان وه‌لا نێن، گوتاری نه‌ته‌وه‌یی بده‌ن و ساخ ببنه‌وه كه چۆن ده‌توانن بزووتنه‌وه‌ی خۆرهه‌لاتی كوردستان ببنه سه‌ر ڕێڕه‌وی سەرەکی خۆی.
ڕۆژی کورد: تکایە ئەگەر بابەتێکی وا هەیە لە پرسیارەکاندا ئاماژەی بۆ نەکراوە سەربەستن تیشکی بخەنە سەرو باسی بکەن
شێربەگی: سپاس بۆ ئەو ده‌رفه‌ته‌ی بۆتان ڕه‌خساندم. هه‌موومان ده‌زانین كه ئه‌مڕۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردیان به سه‌ردا دابه‌ش كراوه، گه‌لێك ئاڵوگوریی بنه‌ڕه‌تییان تێدا هاتۆته پێشێ. ئه‌و سنوورانه‌ی كه ١٠٠ ساڵ له‌وه پێش له په‌یماننامه‌یه‌كی دوو قۆڵیی نێوان فه‌رانسه‌و ئینگلیس دا (سایكس-پیكۆ)هاته‌وه ئاراوه، ئه‌مڕۆ كال بۆته‌وه‌و سنووره‌كان به كرده‌وه هه‌ڵگیراون و له سێ له چواری كوردستانی دابه‌ش كرا‌و، كورد ده‌سكه‌وتێكی به‌رچاوی له مه‌ڕ گه‌یشتن به مافه‌كانی وه‌ده‌ست هێناوه. ئه‌گه‌ر ژێرانه هەڵسووکەوت له‌گه‌ڵ دۆخەكه بكردرێ، ده‌سكه‌وته‌كانی كورد زۆر له‌مه‌ش زیاتر ده‌بن و جوغرافیاین ناوچه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێ كه بێگۆمان تیشكی ئه‌و ده‌سكه‌ت و ئه‌و گۆڕانه ڕوو به خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیش ده‌بێ، به‌و مه‌رجه‌ی هێزو لایه‌نه‌كانی كورد له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان دووبه‌ره‌كی و ناكۆكیه‌كانیان وه‌لانێن و به كۆبوونه‌وه له ده‌وری پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش، خه‌باتی خۆیان له دژی كۆماری ئیسلامی چڕ بكه‌نه‌وه كه به دڵنیایی شوێندانه‌ر ده‌بێ له به‌وه‌ر پێش بردنی ڕه‌وته‌كه .دیسان سپاس