Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئەگەری لەسێدارادرانی چەند زیندانیی مەزهەبیی سوننە لە ئارا دایە

ئەگەری لەسێدارادرانی چەند زیندانیی مەزهەبیی سوننە لە ئارا دایە

0
1040

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی “کەمپەینی پشتگیری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، گاردی تایبەتیی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج هەڵیکوتاوەتە سەر بەشیک لە زیندانیانی مەزهەبیی سوننە مەزهەبی مەحکووم بە سێدارە لەو زیندانە و دوای ئەوەی کە دەستبەندیان لە لاق و چاویان داوە، بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.

بەپێی هەواڵی کەمپەین، بە هۆی ئەوەی کە سەرجەم ئەو زیندانییە سوننە مەزهەبانە، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و حوکمەکانیشیان لە دیوانی باڵای ئێران پشتڕاست کراوەتەوە، مەترسی ئەوە هەیە کە ئەو زیندانیانە بە مەبەستی لەسێدارەدران و جێبەجێ کرانی سزاکانیان، ڕاگواسترابن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو زیندان بە کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی گوتووە کە هەواخۆرییەکانی ئەو سالۆنە و بەندە پەیوەندیدارەکانی لە بەیانیی ئەمڕۆوە  و بە بیانووی “ئامادەباشی”ـی زیندان، نەکراونەتەوە.

 دەگوترێ ئەو هەڵکوتانە سەیروسەمەرە و بێ وێنە و نائاساییە بۆ سەر ئەو زیندانییانە ڕێک چەند ڕۆژ دوای بڵاوبوونەوەی فیلمی دان پێدانانی چەند کەسێک لەو زیندانیانە “لە قووڵایی تاریکیی”دا، هاتۆتە ئاراوە هەر ئەوەش وادەکات ئەگەری لە سێدارەدانی لانیەکەم بەشێک لەو کەسانە، زیاتر بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتاوتوێكردنی ڕاسانه‌وه‌ و لێك گرێدانه‌وه‌ی خه‌باتی شار و شاخ وتووێژ له‌ گه‌ڵ ڕۆسته‌م جه‌هانگیری
بابەتی دواترچارەنووسی سەحەر فەیزی پاش 20 ڕۆژ هەروا ناڕوونە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان