رۆژی کورد؛
له شاری بانه و به به‌شداری ده‌یان نووسه‌ری کورد لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی کتێبی یوونسی بەڕێوە چوو.
خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی کتێبی ئیبراهیم یوونسی، یه‌که‌مین خه‌ڵاتی ساڵانەی کتێبی کوردییە له رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێوە دەچێت.
شه‌وبۆ محه‌مه‌دیانی، به‌ڕێوه‌به‌ری رێوڕەسمەکە ڕایگەیاند: ” ئەدەب جەنگی جێگیرکردنی جوانییە لەم جیهانە ساردەدا، بەڕێوەچوونی یەکەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی کتێبی کوردی، خەڵاتی د. ئیبراهیم یوونسی هەوڵێکە بۆ پێناسە کردن و ڕێزلێنان لە ئەدەبیاتێک کە تێیدا نووسەر و خوێنەر یەکێکن.”
لێژنەی زانستیی ئەو خەڵاتە لە عەتا نەهایی، حامید کۆنەپۆشی، ئەمجەد غوڵامی و ڕەحیم ڕەحیم زادە پێکهاتبوو.
براوه‌کانی یه‌که‌مین خولی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی ساڵانه‌ی کتێبی ئیبراهیم یوونسی بەم شێوەیەبوون:
خەڵاتی بەشی وتار
خالید ته‌وه‌کولی
خەڵاتی چیرۆکی منداڵان
سروە خوڕه‌م بۆ کتێبی “یەلدا کتێبی کیژی زستان”
خەڵاتی شعری مناڵان
سۆران حسەینی بۆ کتێبی “فڕی فڕی”
خەڵاتی بەشی نووسراوەی مناڵان
ئەوین میکائیلی
خەڵاتی بەشی رۆمان
فەرۆخ نیعمەتپوور له شاری بانە و دانیشتووی نۆروێژ بۆ کۆ به‌رهه‌مه‌کانی
بەشی کورتە چیرۆک
به هاوبەش گه‌یشت به؛
کتێبی “کێ لە من و ویرجینیا وڵف دەترسێ” له نووسینی پەری کەریمی‌نیا له بانە و دانیشتووی بریتانیا
هه‌روه‌ها بۆ کتێبی کورته چیرۆکی “پاشای تەنیایی” عەلی غوڵام عه‌لی له بۆکان
بەشی شعر
بێ پلەبەندی بۆ
جەمال مەلایی بۆ کتێبی “عەکسێکی تەواو قەدم لە مردنم”
بەهمەن حەبیبی بۆ کتێبی “پەیکەرتاش”
فەرەیدوون ئەڕشەدی بۆ کتێبی “بەرد”
بەشی لێکوڵینەوە
۱. ئەحمەدچوپانی بۆ کتێبی “مسالە اسماعیل ئاغا سمکۆ”
۲. خالد عەلیزادە له سەقز بۆ کتێبی “لێبوردەیی و جیاوازی”
بەشی وەرگێڕان
خوا لێ خۆش بوو ئەحمەد قازی بۆ وه‌رگێڕانی کتێبی “کلیلە و دمنە”
عەباس مەحموودی له نه‌وسوود بۆ وه‌رگێڕانی کتێبی “نردبانی در غبار” لە بەختیار عەلی
فاتمە جەوانڕوودی بۆ کتێبی “عاشق”