ڕۆژی کورد: ٩ پارچە ئاسەواری مێژوویی و خشڵی بەنرخ و گرانبایی کە لە ئیلام لە لایەن دز و بازرگانەکانی ئاسەوارە مێژووییەکانەوە دزرابوو دۆزییەوە دۆزرایەوە.
ئەو ٩ پارچە ئاسەوارە مێژووییە کە پێشتر لە لایەن بنکەی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئێرانەوە تۆمار کراون، لە مەفرەغ یا حەوتجۆش درووست کراون و مێژوویان بۆ هەزارەی یەکەم و دووهەمی بەر لە زایین دەگەڕێتەوە.
هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند، هێزە ئینتزامیەکانی پارێزگای ئیلام دەستیان بە سەر ماشێنێکی دزەکانی ئاسەوارە مێژووییەکان لە سەر پردی گامێشان لە پارێزگای ئێلام دا گرتووە و ٩ پارچە ئاسەواری مێژووییان پێ بووە”.
تا ئێستا کارناسان نرخی ئەو کەلوپەلەیان دیاری نەکردووە.
پاسدار نوورعەلیاری لەمبارەوە بە هەواڵنێری مێهری ڕاگەیاندووە:” دوو قاچاغچی کە ویستوویانە ئەو کەلوپەلانە لەو ناوچەیە بگوازنەوە، دەستبەسەر کراون، دۆسیەی تایبەتیان بۆ کراوەتەوە و دراوە بە دادگا”.
لە ئێران زیاتر لە ٣١ هەزار بەرهەمی مێژوویی تۆمار کراو هەیە، هەروەها نیزیک بە یەک میلیۆن بەرهەمی مێژوویی بەنرخ بوونی هەیە.
یەکەی پاراستنی سازمانی میراتی فەرهەنگی لە ساڵی ٩٣ی هەتاویەوە ڕایگەیاندووە کە چیتر توانایی پاراستن و بەرگریکردنی لەو بەرهەمانەی نیە.
بازاڕی قاچاغی عەنتیکە و ئاسەوارە مێژووییەکان لە ئێران دوای کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان و قاچاغی چەک و چۆڵ بەسوودترین و پڕفرۆشترین بازاڕی کەلوپەلی قاچاغەو پێگەی سێهەمی بۆ فرۆشی نایاسایی بە دەست هێناوە.
پێشتریش لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا باس لە بە تاڵان بردنی ئاسەواری میژوویی شهخسه گۆزهڵهی نێ کرابوو کە لە رێکەوتی 15ی خاکهلێوه ١٣٩ی هەتاوی دزرابوون و تا ئێساتش تاڵانچیەکان نەدۆزراونەوە.
دزین و تاڵان کردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ئێران و کاربەدەستانی، کردەوەیەکی دژە مرۆڤی نوێ نییە، بە ساڵانە داروودەستە و بنەماڵەی عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی لە رێگای کەسانی بەرژەوەندیخواز و پارەپەرەستی کوردستان لە رێگەی جۆراوجۆرەوە خەریکی تاڵان کردنی سەرجەم ئاسەوار و شوێنەوارەکانی ناوچە و دەڤەرە جیاوازەکانی کوردستانن، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە زۆرێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی کوردستان بە هۆی ئاوڕلێنەدانەوە و نوێژەن نەکردنەوە، لە ناو چوون یان بەرەو لە ناو چوون دەڕۆن.