Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دوای چەند ڕۆژ بێ سەروشوێنی، تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە

دوای چەند ڕۆژ بێ سەروشوێنی، تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە

0
982

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، تەرمی لاوێکی مهابادی دوای حەتوویەک بێ سەروشوێنی، ئەمڕۆ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

تەرمی لاوێکی مهابادی بەناوی جەلال جەوانمەرد، کوڕی ڕەسووڵ، تەمەن ٢٣ ساڵان و خەڵکی گەڕەکی خولێراوێی شاری مهاباد، دوای حەوتوویەک بێ سەروشوێنی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بناو لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی جەوانمەرد بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردووە کە نابێ بە هێچ شێوەیەک باس لە کوژرانی کوڕەکەیان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بکەن.

دەگوترێ جەلال لە ژێر ئەشکەنجەی ئیدارەی ئیتلاعات گیانی لە دەست داوە.

لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا، شەپۆلێکی بەرین لە دەست بەسەر کرانی هاووڵاتیان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستی پێکردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومنداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵانەی سنەیی خۆی کوشت
بابەتی دواترنافه‌رمانیی مه‌ده‌نی له‌ كوردستان و مانگرتنی گشتی له‌ ٢٢ی پووشپه‌ڕ دا ، وتووێژێك له‌ گه‌ڵ كه‌ریم په‌رویزی
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان