ئالان فارۆقی و پارسا ئه‌حمه‌دزاده دوو هونه‌رمه‌ندی مێرمنداڵی سه‌قزی له پێشکه‌ش‌کردنی به‌رنامه‌ی دوو که‌سی له فێستیڤاڵی جیهانیی موسیقای ئه‌رمه‌نستان پله‌ی دووهه‌میان به‌ده‌ستهێنا.
فێستیڤاڵی گه‌وره‌ی موسیقا، سه‌ما و گۆڕانیی ئه‌رمه‌نستان به ئاماده‌بوونی گرووپه جۆراوجۆره هونه‌رییه‌کان له سی وڵاتی جیهان له پێته‌ختی ئه‌رمه‌نستان و پێشکه‌ش‌کردنی ٢ هه‌زار و ٤٠٠ به‌رنامه‌وه به‌ڕێوه‌چوو. ئالان فارۆقی و پارسا ئه‌حمه‌دزاده دوو هونه‌رمه‌ندی مێرمنداڵی سه‌قز له پێشکه‌ش‌کردنی به‌رنامه‌ی دوو که‌سی ئه‌م فێستیڤاڵه دره‌وشانه‌وه و به ده‌نگی لیژنه‌ی داوه‌ران پله‌ی دووهه‌می ئه‌م کێبه‌رکێیه‌یان به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده سه‌قزییه به هاوکاری مامۆستایان و ڕاهێنه‌رانی موسیقای سه‌قز له‌وان” ڕه‌زا سه‌ڵواتی، بێهرووز ڕه‌زایی، بێهنام تاهری، سه‌یید ئیبراهیم سه‌قزی و خاتوو به‌خشایش” به‌رپرسی فێرگه‌ی موسیقای “لاوژه” و گرووپی هه‌ڵپه‌ڕکێی چیا له‌م فێستیڤاڵه‌دا به‌شدارییان کرد.
جێ ئاماژه‌یه کە گرووپی چیاش توانی له‌وح و دیپلۆمی شانازیی فێستیڤاڵه‌که به‌ده‌ست بێنێت.