نووسەر: رەزا ئەمینی
ده‌وڵه‌ت دام‌و ده‌زگایه‌کی پان‌و به‌رینی یاسایی، بهرێوهبهرایهتیو چه‌سپاندنی عهداڵهتو دادپه‌روه‌رییه، به سێ میکانیزمی ئیداری‌و هێزی بنه‌ره‌تی‌و چه‌ند هێزی لاوه‌کی به‌رێوه ده‌چێ، دیارده‌یه‌کی له مێژینه‌یه که بۆ رێکخستنی کار‌و باره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیردرێ.
زانایانی کۆمه‌ڵناسی سیاسی ده‌وڵه‌ت به ده‌سکه‌وتی شارستانییهتو پێشکه‌وتنی مرۆڤ له قۆناغی کۆمۆنی سه‌ره‌تایی بۆ قۆناغه‌کانی دواتر دهزاننو پێیان وایه: مرۆڤی سه‌رده‌مه کۆنهکانو سه‌رده‌می کۆمۆن بێ ده‌وڵه‌ت بوون‌و له پاش ئه‌و بڕگه‌وه تا به هه‌نووکه ئه‌م ده‌زگایه له کایه‌دا بووه.
جۆری ده‌وڵه‌ت له مێژوو د ا جیاواز بوون، یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاته‌کانی مرۆڤ له قه‌واره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاریستۆکراتیک دا بووه، دواتر ده‌وڵه‌ت شاره‌کانی یۆنانی کۆن، تئۆکرات، ، دیکتاتۆری، سه‌لته‌نه‌تی، دیمۆکرات،… که هه‌ر کامه‌یان خاوه‌ن شێوازی به‌رێوه به‌ری سه‌ر به خۆیان بوون.
“لنین” رێبه‌ری شۆرشی ئۆکتۆبری (1917)ی روسیه باوه‌ری وا بوو، ده‌وڵه‌ت ئامرازی چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تیه و به‌رژه‌وه‌ندی چینه سه‌رده‌سته‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌پارێزێ. ئه‌و بۆ رزگاری مرۆڤ له چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا پێشنیار ده‌کا ئه‌مه‌ش به دێمۆکراتیکترین ده‌سه‌ڵات ده‌زانێ، چوونکه به ده‌ربڕینی ئه‌و زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا سه‌ر به چینی کرێکارنو ئه‌و زۆرینه‌ش بۆیان ره‌وایه به سه‌ر که‌مینه‌ی کۆمه‌ڵ (چینی بورژوازی)دا ده‌سه‌ڵاتی ره‌وا بکه‌ن، ئه‌مه‌ش به حاله‌تێکی تێپه‌ر له گۆرینی قۆناغی سه‌رمایه‌داری بۆ سوسیالیزم له قه‌ڵه‌م ده‌دا، به‌ڵام دواتر پێی وایه ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا کاتێک کۆمهلًگای نێونه‌ته‌وه‌یی به یه‌که‌وه یهکسانکردو له گشت بواره‌کاندا جیهان بوو به خاوه‌نی سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کسان، ئیتر پێویستیه‌ک به بوونی ده‌وڵه‌ت نامێنێ‌و له گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی کۆمونیستی دا چوونکه چینه جیاواز‌و دژبه‌ره‌کانی یه‌کتر نامێنن، ده‌وله‌تیش له مانای فه‌لسه‌فی خۆی که پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی چینێک به سه‌ر چینێکی تری کۆمه‌ڵگایه، به‌تاڵ ده‌بێته‌وه.
هه‌رچه‌ند بیرۆکه‌ی” لنین” مایه‌ی دڵخۆشی تێدا به‌دی ده‌کرا، به‌ڵام ئه‌زموون کردنی له پراکتیکدا پێچه‌وانه ده‌رچوو. بۆیه خوێندنه‌وه‌ی زانستی‌تر له ده‌وڵه‌ت کراو ئه‌م ده‌زگایه به نه‌هادێکی خزمه‌ت به ژیان‌و یه‌کسانی مرۆڤ پێناسهکراوهو له کرده‌وه‌ش دا ئه‌م خوێندنه‌وه نوێیه ئه‌زموونی باشتری لێ وه‌ده‌ستهات، کاتێ ئه‌و ته‌فسیره به‌ربڵاوانه ئاراسته دهکرێنو له گه‌ل سیستمی ده‌وڵه‌تی تاک رهههندو ئیدئۆلۆژیک پێکیان ده‌گرین، ده‌وله‌تی متافیزیکی واته ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی بریاردانی مرۆڤه‌و به سه‌رچاوه‌یه‌کی هزری ئاسمانیه‌وه په‌یوه‌ندییان هه‌یه، ته‌واو ده‌که‌وێته ژیر پرسیار‌و ناره‌وایی خۆی ده‌رده‌خا. به تایبه‌تی باری مێژووی‌و ئه‌زموونکراوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه که پێمان ده‌لێن ده‌سه‌ڵاته ئیدئۆلوژیکو تئۆکراتهکان سه‌ر به قۆناغی سه‌ده تاریک‌و تنووکهکانی ژیانی مرۆڤایه‌تین، که کۆمه‌ڵێک ئاریشه‌و به‌ربه‌ستیان له به‌ر ده‌م گه‌شه کردنی مرۆڤ دانابوو.
سیستمی ده‌وله‌ته تئۆکراتهکانی سه‌ده‌کانی 13 تا 17 زایینی بۆ خاپوور کردنی بیر‌و ئه‌ندیشه‌ی مرۆڤ، له هیچ هه‌وڵێ دریغییان نه‌کرد، له نێو بازنه‌ی دهسهڵاتو هێزیان دا کهلکییان له سیستمی پشکنینی بیر‌و باوه‌ر( انگیزاسیون) وهردهگرتو ئازادییه‌کانی مرۆڤیان به دژبه‌ری له گه‌ڵ ئایین دهزانیو له چوارچێوه‌ی کتێبه ئاسمانییه‌کاندا ده‌رتانی ههڵدانو بڕستی پێشکه‌وتنیان له کۆمه‌ڵگا ده‌بڕی.ده‌سه‌ڵاتی ئایین‌و کلیسا له ئوروپا که چه‌ند سه‌ده‌ی درێژه‌ی کێشا، مێژووی مرۆڤایه‌تی له گه‌ل ته‌نگه‌ژه‌و قه‌یرانی قه‌ره‌بوو نه‌کراو به‌ره‌وروو کرد، بۆیه کۆمه‌ڵگاکان به وه‌رێخستنی شۆرشی رێنسانس کۆتایی‌یان به‌و چه‌شنه ده‌سه‌ڵاته زۆردارانه‌یه هێناو به‌ره به‌ره سیاسه‌تی ئایین‌و کلیسایان له ده‌وڵه‌ت جیا کرده‌وه.
دوایین قۆناغی ئه‌م شۆرشه مه‌زنه به ئاڵوگۆر له سیستمی دهرهبهگایهتیو هێنانی سیستمی سه‌رمایه‌داری له ئوروپا کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئایین هێنا. به‌ڵام ئه‌م کۆتایی هاتنه له وڵاتانی رۆژهه‌ڵات تا به ئێستاش‌و له سه‌ده‌ی 21 م دا بۆته خولیا، چوونکه که‌م نیین ئه‌و وڵاتانه‌ی به ده‌ستی ده‌وڵه‌ته ئایینیه‌کانه‌وه ماف‌و ئازادی‌و سه‌روه‌رییان پێشێل ده‌کرێ.
مه‌ودای به‌رینی که‌له‌به‌ری دهسهڵاتو ئایین و ده‌ره‌تانی وێکههڵنهکردنی له گه‌ڵ پێداویستیه
سهردهمییهکانو نه‌گونجانی تئۆرییه ئایینیه‌کان، له گه‌ڵ واقعییه‌ته‌کانی دونیای سه‌رده‌م، ده‌مانهێنێته سه‌ر ئه‌و بروایه که له چوارچێوه‌ی ته‌نگه‌به‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئایینی‌دا، پیاده‌کردنی یه‌کسانی بابه‌تێکی نامومکینه.
بۆ شرۆڤه کردنی ئه‌و باسه سه‌ره‌تا هه‌ڵه‌یه‌کی زاراوه‌یی که گه‌لێک پێویسته سه‌رنجی بخه‌ینه سه‌رو له ناو شرۆڤه‌ی بابه‌تی نامۆ بوونی دین‌و ده‌وڵه‌ت به که‌ڵکمان دێ، ئاماژه‌ی پێده‌که‌ین.
زۆر که‌ره‌ت له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی فارسیوکوردی، له‌وانه‌یه عه‌ره‌بیش له نووسین‌و به‌کار هێنانی سه‌ر زاره‌کی دا ئه‌م ده‌سته‌واژه هه‌ڵانه که‌ڵکییان لێوه‌رده‌گیردرێ: ” دین له سیاسه‌ت جیایه، دین ده‌بێ له سیاسه‌ت جیا کرێته‌وه، ئیسڵامی سیاسی، بهئیسڵامی کردنی سیاسه‌ت” کۆمه‌ڵێک ده‌ربرینی له‌و بابه‌تانه که ته‌واو هه‌ڵه‌ن، چوونکه له بنه‌مادا دین خۆی چه‌شنه سیاسه‌تێکه، ره‌وشێکی ناهێمنانهی سیاسیه‌و چه‌مکی خۆیی‌و ناخۆیی له گه‌ڵ خۆیدا دێنێ، شێوازی سیاسی‌و هزری تایبه‌ت به پرسه جۆراوجۆره‌کانه، له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵوێستی مرۆڤدا بریارده‌ره. دین سیاسه‌تێکی دیاریکراوی یاسادانان‌و خاوه‌ن سیستمی به‌رێوه‌به‌ری سیاسی خۆیه‌تی، پرسی ماف‌و ئازادی به پێوانه‌ی ئیدئۆلۆژییه‌وه سه‌یر ده‌کا. مێتۆدی سیاسی له دادوه‌ری و بابه‌تی کلیشه‌یی له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌موو پرسێکی که پێداویستی نوێ ده‌یخوازێ دێنێته ئاراوه‌و به پێوانه‌ی کۆن ههڵسو که‌وت ده‌کا، بۆ هه‌ر بابهتێگ له سه‌رچاوه ئایینیه‌کان ، که له مرۆڤ مه‌ودای زۆریان گرتووه که‌ڵک وهردهگریو هه‌ر بابه‌تێکی په‌یوه‌ندیدار به ده‌وڵه‌ت به مکانیزمی ئایینی یه‌وه وه‌ڵامده‌داته‌وه، خواست‌و ویستی مرۆڤی به لاوه گرینگ نییه، چوونکه هێزو لایه‌نی سه‌ره‌وه‌تر له مرۆڤ به ره‌وایی ئیراده‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌زانێ، که‌وایه ئایین جۆره سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌یه که ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به خۆی رێکده‌خا.
لێره‌دا باسکردن له‌و سیاسه‌ته تاک رهههندو پاسیڤه‌یه، که رێگره له به‌ر ده‌م پێشکهوتنو بێ توانایه له به‌رانبه‌ر داخوازییه‌کانی مرۆڤدا.
مرۆڤی خه‌ساردیتوو له ره‌وشی سیاسی یه‌ک لایه‌نه‌و له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی جیهانی بوون، ناتوانێ پشت به ده‌سه‌ڵاتی ئایینی ببهستێو که‌ڵکی لێوه‌رگرێ.چوونکه ده‌زانێ ده‌وڵه‌ت ده‌بێ یه‌که‌یه‌کی به‌رفراوان بۆ له خۆگرتنی هه‌موو خه‌ڵک بێ‌و هه‌موو چه‌شنه بیر‌و باوه‌رو شێوه‌ی روانیینی جیاواز له ناو خۆی دا کۆ بکاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچکامیان زیان به‌ئه‌وی دیکه بگه‌یه‌نێ. ده‌وڵه‌ت ده‌بێ واتای رێکخستن‌و پێکهینانی “تلورانس”و دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و وه‌ڵامده‌ری پرسی نوێ‌و نوێتر به داخوازه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری‌و فه‌رهه‌نگییه‌کانی کۆمه‌ڵگا بێ.
جیایی دین له ده‌وڵه‌ت نه‌ک له سیاسه‌ت واتای رێگرتن به چه‌شنه سیاسه‌تێک ده‌خاته به‌ر باس‌و لێکۆلینه‌وه‌و به‌ر به‌و قهیرانخوڵقێنیه ده‌گرێ، که بنه‌مای هه‌ر پرس‌و بابه‌تێک بۆ یه‌ک لایه‌نه روانین ده‌گێرێته‌وه‌و له کاراکتێریش دا بیر‌و باوه‌ری هێرشهێنهرانه به‌رانبه‌ر به ئازادی‌و سه‌روه‌ری مرۆڤ رێکده‌خا. به‌و روونکردنه‌وه کورته ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر باسی جیایی دین له ده‌وڵه‌ت.
وهبهرهمهێنانهوهی نوێی تیۆری ده‌وڵه‌ت له سه‌رتای پێناسه‌ی مۆدێرنی “مونتیسکۆ “وه بۆ بێنه‌هایه‌ت واتا‌و ته‌فسیری سه‌رده‌میانه‌تر له چه‌مکی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی ئایینی چه‌ند پرسیارمان لا دروست ده‌کا.
ئایا ئایین ده‌توانێ یاساکانی له سه‌ر بنه‌مای رێز له مافی مرۆڤ گه‌ڵاڵه بکا؟
ته نیا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره وازمان پێ له پرسیاری دیکه دێنێ چوونکه یاسا به‌ردی بنچینه‌ی هه‌ر ده‌وڵه‌تێکه.
بۆ کرانه‌وه‌ی باسه‌که‌مان ئه‌م پرسیارانه‌ش له به‌ر دمی خۆمان داده‌نێن :
ئایا ئایین ده‌توانێ له شێوازی به‌رێوه به‌ری ده‌سه‌ڵات، مرۆڤی ههزارهیسێههمی زایینی له بیر نه‌کا ؟
له چوارچێوه‌ی روانیینی ئایینی سیاسی دا دادپه‌روه‌ری به بێ هه‌ڵاواردن له ناو تاکه‌که‌ن ئیمکانی به‌رێوه بۆدنی چه‌مکی دادپه‌روه‌ری هه‌یه؟
ئایا ئایین ده‌کرێ خۆی له گه‌ڵ گشت واتا نوێیه‌کانی چه‌مکی ده‌وڵه‌ت که هێڵی یاسا یاساغه‌کانی متافیزیکی تێکداوه رێکبخا؟
له‌سه‌ده‌می سه‌ده تاریک‌و تنووکه‌کان ماوه‌یه‌کی زۆر تێپه‌ریوه، ده‌وڵه‌تی ئایینی ده‌توانێ له گه‌ڵ ئه‌و دۆخه نه‌نووسراوه‌ی هه‌نووکه که مرۆڤ به ته‌مای دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌یه‌کی تر بۆ ژیانه‌و له ناو کتێبه ئایینیه‌کاندا باسی لێنه‌کراوه خۆی بگونجێنێ؟
با له پرسیاره کلیلیهکهمانهوه ده‌ست پێبکهینو ئاماژه به دوو
یاسای مرۆڤ ته‌وه‌رو ئایین ته‌وه‌ر بکه‌ین:
یاسای مرۆڤ ته‌وه‌ر:
ئه‌م چه‌شنه یاسایه له سه‌ر هێڵی بنه‌ره‌تی ماف‌و ئازادی تاکو کۆمه‌ڵ دامه‌زراوه. چوارچێوه‌یه‌کی دیار ی کراو (نه‌گۆر)ی نییه. له هه‌ر دۆخێک دا یاساکان ده‌بێ له گه‌ڵ به‌ها سه‌رده‌مییه‌کاندا بگونجێن. دیمۆکراسی له یاساکه‌دا په‌یره‌و ده‌کرێ له ره‌وتی مێژوودا ئاڵوگۆری به سه‌ر دادێ ده‌ره‌تانی به‌ره‌وپێشچوونی هه‌یه، گه‌شه ده‌کا له سه‌ر مهیلو ئیراده‌ی کۆمه‌ڵگا داده‌مه‌زرێ و ئهوجورهی بگونجێ وا پیاده ده‌بێ، له خزمه‌ت ته‌ناهی ههمووانو به‌خته‌وه‌ری هه‌موو لایه‌ک دایه گۆرانکاری له یاسای نه‌ریتی بۆ نوێتر تایبه‌تمه‌ندی یاسای مرۆڤتهوهره، به گشتی باری زانستی بوونی یاساکان په‌یره‌و ده‌کاو له ئه‌زمووندا به شوێن ئامانجی بهرزترهوهیه. دیارده‌کان له‌و چه‌شنه یاسایه‌دا پیرۆزییان بۆ نییه‌و مرۆڤ ده‌سه‌ڵاتداره‌تی به سه‌ر ئه‌و یاسایه دا ده‌کا.
یاسای ئایین ته‌وه‌ر:
چه‌شنه یاسایه‌که له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بریارانه دامه‌زراوه که له کتێبه ئاسمانییه‌کاندا ئاماژه‌یان پێکراوه، به‌هاو نۆرمه‌کانی سه‌رده‌م له ناویان دا بایه‌خی پێنه‌دراوه، له بواری مێژوویه‌وه په‌یوه‌ندی به‌سه‌رده‌می کۆنه‌وه هه‌یه. ئایین له سه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵکه‌و دیمۆکراسی واتای نییه. ره‌وتی مێژوو ناتوانێ بیانگۆرێ، ده‌رتانی ههڵدانو پێشکه‌وتنی به هۆی چوارچێوه‌دار بوونی ئایینیه‌وه نییه، له سه‌ر مهیلو ئیراده‌ی هێزێک له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ رێکخراوه، پیرۆز کراون‌و که‌س بۆی نییه پشتگوێ‌یان بخا، به‌کرده‌وه ناتوانێ له خزمه‌ت ته‌ناهی گشتی دابێ چوونکه زه‌مینه‌ی هێرشبه‌ری تێدا به هێزه‌و باوه‌ری غه‌یره خۆی ناتوانێ وه‌ربگرێ، به گشتی له بواری زانستییه‌وه لاوازه‌و ئه‌زموونه‌کان بێ توانایی ئه‌و یاسایانه‌یان له کرده‌وه دا ئیسپات کردوه. عه‌داله‌ت به چه‌شنی یه‌کسان بۆ هه‌موو تاکه‌کان به‌و یاسایانه نایه‌ته ئه‌نجام.
کاتێک له تایبه‌تمه‌ندی یاسای مرۆڤ سالار‌و ئایین سالار ده‌روانین، ده‌رده‌که‌وێ یاسا مرۆڤتهوهرییهکان بۆ بنچینه‌ی قه‌واره‌ی دهوڵهتو دارشتنی پرسی دێمۆکراسی، مافی مرۆڤ‌و که‌ڵک لێوه‌رگرتنیان بۆ پێکهاته‌ی گشتی ده‌سه‌ڵات رۆڵی ئه‌رێنی ده‌گێرن. به‌ڵام یاسا ئایینیه‌کان که تێکه‌ڵاوی ده‌سه‌ڵات بوون قه‌یرانی به‌رچاو به شوێنیانه‌وه دێ، چوونکه بنهماکانییان مرۆڤ به سه‌ر دوو که‌رتی دژبه‌ری یه‌کتر دا دابه‌ش دهکهنو سروشتی ئه‌م شێوازه سیاسیه‌ش یاسای لاواز، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاواز‌و دادپه‌روه‌ری نایه‌کسانی لێده‌که‌وێته‌وه و ناتوانێ که‌ڵکی ته‌واو له هێزو وزه‌ی هه‌موو لایه‌نێک وه‌ربگرێ. له کاروباری دادوه‌ریشدا یاساکان به‌رژه‌وه‌ندی تاقمێک ئیدئۆلۆژی پارێز له خۆ ده‌گرن.
سیستمی ده‌سه‌ڵاتی ئایین سالار له گه‌ڵ واتا نوێیه‌کانی چه‌مکی ده‌وڵه‌ت ناته‌بایه. هێڵی ماف‌و ئازادی به هۆی ئیراده‌ی به‌ده‌ر له مرۆڤ دیاری کراوه‌و ئیدئۆلۆژی ئایینی ده‌بێته پرسی کۆمهڵایهتیو کۆمه‌ڵگا ناچاره په‌یره‌وییان لێ بکا، له‌و سیستمه‌دا ئایین به مه‌به‌ستی سیاسی‌و بۆ ده‌وڵه‌ت که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیردرێ. ئه‌زموونه‌کانی مێژوو سه‌لماندویانه ئایینی تێکه‌ڵ له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی زۆدارانی ئایینی دا بووه‌و پرسی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤی ره‌وا کردووه‌و له گه‌ڵ پێشکهوتنو گه‌شه‌ستاندنی زانست‌و شارستانییه‌ت دژایه‌تی ئه‌نجام داوه.
جیایی دین له ده‌وڵه‌ت خزمه‌ت به پێشکه‌وتنی مرۆڤایهتیو ئاشتی‌و ته‌ناهی بۆ کۆمه‌ڵگا مسۆگه‌ر ده‌کا.