ڕۆژی سێ شەممە ١١ی جۆزەردان، ڕۆژنامەکانی سویس هەواڵێکیان لەمەڕ دادگایی و سزادرانی ٥ کەس بڵاو کردەوە کە بە تاوانی فرۆشتنی ٢٠ کیلۆ مادەی هۆشبەری هێروئین، دەستبەسەر کرابوون.
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی وڵاتی سویسی، ڕۆژی سێ شەممە ١١ی جۆزەردان، یهكێك له گهورهترین پرۆسهکانی دادگایه کران لەو وڵاتە بهڕێوه چوو كه ماوهی دوو ساڵه لێكۆڵینهوهی له سهر دهكرا و دادگا دوایین بڕیاڕی خۆی دا كه تاوانبارهكانی ئەو دۆسیە سێ كهسی كورد و دوو كهسی ئێرانی بوون.
شایانی باسە تاوانی ئەو ٥ کەسە بریتییە بووە لە بازرگانی کردن و هەڵگرتنی ٢٠ كیلۆ ماددەی هۆشبەری هێرۆئین و ٣٥٠ ههزار یۆرۆ یانپێو .
بەپێی زانیارییەکان، سێ كهسه كوردهكه یهكێكیان ١٠ ساڵه وهك پهنابهری سیاسی لە وڵاتی سویس ژیاوە و ئهو دوو كهسهكهی تریش ههر كهیسی سیاسی یان بووە، دوو کەسە فارسهكهش یهكێكیان وهك گەشتیار بۆ ماوهیهك له سویس بووە و ئهوهی تریشیان له وڵاتی نۆروێژهوه هاتووە بۆ سویس .
بەپێی زانیارییەکان، قورسترین سزای دەرچوو چوار سال زیندانی بوو كه له لایهن دادوهرهوه بڕیاری له سهر درا ، دوو کەسە فارسهكە ئازاد كراون و ههر سێ كوردهكهش به ٢ تا چوار ساڵ زیندان سزا دراون.
کامڕان ڕەسووڵی چالاکی سیاسیی نیشتەجێی وڵاتی سویس لەو بارەوە بۆ ڕۆژی کورد دوا و گوتی: “خاڵیک کە من دەمهەوێ ئاماژەی پێ بکەم دەگەڕێتەوە بۆ سەر دەرەنجامی ئەو جۆرە هەواڵ و دەست بەسەر بوونانە بۆ سەر وەرگیرانی ئەو پەنابەرانەیە کە بەڕاستی سیاسین و بەو هۆیەوە بەداخەوە دەبێ بڵێن لەوەبەدوا بە شێوەیەکی یەکجار سەختتر وەردەگیرێن، ئەو ڕووداوە جیا لە خودی ئەو کەسانە کە بە ناوی سیاسییەوە لەو وڵاتانە پەنابەری وەردەگرن، کاریگەری زۆری لەسەر متمانە و بڕوای ئەو حیزب و لایەنانە هەیە کە پشتگیریی ئەو کەسانەیان کردووە و هەروەها کەسانی سیاسی کە لەوەی بەدواوە بۆ پەنابەری ڕوو لەو وڵاتە و وڵاتانی تری ئوروپایی دەکەن”.
ڕەسووڵی لە درێژەدا باسی لە پێویستیی وشیاری زیاتری حیزب و لایەنە کوردییەکان بۆ پێدانی پشتگیری کرد و گوتی: “پێویستە حیزب و لایەنە سیاسییە کوردەکان، بە چاوێکی کراوەتر و بە دوور لە هەست و سۆز و دڵسۆزیی کوردایەتییەوە، پشتگیری بدەن بە تاکی کورد و لە ئەگەری نەبوونی زانیاری تەواو لەسەر پاک بوونی تاکەکان، پشتگیرییان پێ نەدەن، چون لە دەرەنجامدا هەر حیزبەکان و تاکی کورد خەسار دەبینن، لێرەدا بیر و ڕای گشتی لە هەمبەر کەسی سیاسیی کورد یەکجار هەستیار دەبێ و ئەو ڕێز و بڕوایەی پێشووی نامێنێ چونکە بیر و ڕای گشتی ولاتانی ئوروپایی بە میدیاکانیانەوە گرێ دراوە و بەداخەوە بۆ لە ناو چوون و شێوانی ڕووخساری کورد و تاکی سیاسی، تەنیا یەک ڕووداوی ئەوتۆ بەسە”.