Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان بەهۆی چونە سەری بەرهەمی ئۆپێک نرخی نەوت دابەزی

بەهۆی چونە سەری بەرهەمی ئۆپێک نرخی نەوت دابەزی

0
1077

رۆژی کورد: ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣ی بانەمەڕی ١٣٩٥ نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ساڵی ٢٠١٦ دابەزی.

بەهۆی زێدەبوونی ڕێژەی بەرهەمی ئۆپێک، نرخی نەوت دابەزی، ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە حەوتووی ڕابردوو دابەزینی پاشکۆ نەوتییەکانی ئەمریکا ڕاگەیێندرا و نرخی دۆلاریش بە کەمترین ئاستی خۆی لە ساڵی ٢٠١٦ دابەزیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، بەرهەمی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک لە مانگی ئاوریل گەیشتۆتە 32.64 بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە ئەوە دەگاتە نزیکەی زۆرترین ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆپێک.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ڕووسیە وەک گەورەترین بەرهەمهێنەر نەوتی دەرەوەی ئۆپێک لە مانگی ئاوریل، بەرهەمی خۆی تا ٧% زێدە کردووە و گەیاندوویەتی 3.117 لە ڕۆژێکدا.

بەهۆی ئەو زێدەبوونە لە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەندامانی ئۆپێک و هەروەها ڕووسیە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، نرخی نەوتی برێنی گەیشتۆتە  46.77 دۆلار کە ٦٠ سێنت کەمترە لە دوایین نرخی لە حەوتووی ڕابردوودا. نەوتی تکزاسیش ٤٠ سێنت داشکاوە و گەیشتووە بە 45.52 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

شایانی ئاماژەیە کە نرخی نەوت لە مانگی ئاوریل دا ٢١% هەڵکاشابوو کە زێدەترین ئاستی هەڵکشانی مانگانەی نەوت لە مانگی ٢٠٠٩ بەدواوە بوو. ئەو هەڵکشانە بەرچاوەی نرخینەوت بە هۆی کەم ىوونەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا بوو کە بە پێی ئامارەکان بە هۆی کەمبوونەوەی چالاکی کۆڵینی بیرە نەوتییەکان لەو وڵاتدا بووە.

هەروەها دابەزنی نرخی دۆلار لەچاو پارە ئەرزییەکانی تر بۆتە هۆکارێک تا مامەڵە دۆلارییە نەوتییەکان بۆ وڵاتانی تر پڕمفاحتر بێت و داواکارییان بۆ کڕینی بەوت بچتە سەر.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبێ ڕێزی کردن بە ئایینزاکان و دۆخی دۆسیەی دادگایی مەلا ئیسماعیل لە وتووێژ لەگەڵ ئەیاد کاکەیی
بابەتی دواترژنێکی گەنج لە سەردەشت بەهۆی تەقینەوەی مین لاقیکی پەڕی

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان