کۆنسێرتی نوێی ئۆرکێستر فلارمونیکی کوردستان به به‌شداری “ئه‌رسه‌لان کامکار” له شاری سنه به‌ڕێوه ده‌چێت. له‌م کۆنسێرته‌دا چه‌ندین گۆرانی کوردی فۆلکلۆر پێشکه‌ش ده‌کرێت. هه‌روه‌ها بڕیار وایه که “داریوش گوده‌رزی” و “هانا کامکار” له‌م کۆنسێرته‌دا گۆرانی بخوێنن.
ئۆرکێستر فیلارمونیکی کوردستان ماوه‌ی دوو ساڵه به سه‌رپه‌ره‌شتی موزیسیانی لاوی کورد “مه‌هدی ئه‌حمه‌دی” ده‌ستی به کار کردووه و له‌م ماوه‌شدا چه‌ندین جار به‌شداری فستیڤاڵه ناوخۆییه‌کانی ئێرانی کردووه و له فستیڤاڵی “موسیقای فه‌جر”یش چه‌ندین خه‌ڵاتی موسیقیایی له به‌شی کلاسیک‌دا به ده‌ست هێنا.
کۆنسێرتی ئۆرکێستر فیلارمونیکی کوردستان له میانه‌ی ڕۆژانی ۱۵ و ۱۶‌ی ڕه‌شه‌مێ له هۆلی “سینه‌ما به‌همه‌ن”ی شاری سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.