گرووپی موسیقای “ئارشاویر” کۆنسێرتێکی موسیقای خێرخوازانه به نیازی یارمه‌تی بۆ به‌رکه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌ی کرماشان به‌ڕێوه ده‌بات.
کۆنسێرتی خێرخوازانه‌ی گرووپی ئارشاویر به نیازی یارمه‌تیی به‌رکه‌وتوانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی گه‌ڵاڕێزان کاتژمێر 21:30 خوله‌ک له ته‌لاری وه‌حده‌تی تاران به‌ڕێوه ده‌چێت.
“فه‌رشاد ڕۆسته‌می” سه‌رپه‌رشتی گرووپه‌که‌یه و “محه‌مه‌د ڕه‌زا دارابی، جه‌مشید عه‌زیز خانی، حسام لوڕنژاد و فوئاد حه‌سه‌نی” گۆڕانیبێژی گرووپه‌که‌ن.
ژه‌نیاره‌کانی ئارشاویر بریتین له: عه‌لیڕه‌زا سه‌نعه‌تی (عوود)، ئاسۆ نادری (ده‌ف و به‌ندیر)، شه‌قایه‌ق به‌ختیاری (تار)، مورته‌زا فه‌تحی (که‌مانچه)، عه‌لیڕه‌زا موسه‌دقی (دمه‌ک و پڕکاشێن)، موژگان حسێنی (قانون) و فه‌رشاد ڕۆسته‌می (قیچه‌ک ئالتوو).