ڕۆژی كورد : ئێواره‌ی ڕۆژی ٢٠ ی ئۆكتۆبری ٢٠١٦ی زایینی ، له ئه‌نجامی شه‌ڕێكی قورس له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی هێزی خۆشەوی خەلیلی پارتی ئازادیی کوردستان و تیرۆریستانی داعش لە میحوەری باشیک و لە شارۆچکەی فازلیە ٤ پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حیزبه بریندار بوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران و ئێستا له ژێر چاوه‌دێریی پزیشكی دان .
به پێی لێدوانی به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی پارتی ئازادیی كوردستان بۆ ڕۆژی كورد ، هێزه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان هاوشان له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی كوردستانی باشوور له عه‌مه‌لیاتی ئازادكردنی مووسڵ دا به‌شدارن و چه‌ندین میحوه‌ر وه‌ك هێڵی كۆتایی باشیك و ڕۆژئاوای كه‌ركووكیان پێ ئه‌سپێردراوه .
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان له ژێر فه‌رمانی هێزی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دا چالاكی ده‌كه‌ن و له سه‌ره‌تای شه‌ڕ له گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش تا ئێستا هه‌شت پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید بوون و ٢٧ پێشمه‌رگه‌شیان بریندار بوون .