ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد لە شاری سنەوە، دۆینێ شەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، زاهد مورادی، چالاکی کرێکاریی سنە لە لایەم مەئموورەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕەژیم لە شاری سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراوە.
مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دۆینێ بە ناوبراویان ڕاگەیاندبوو کە دەبێ ڕۆژی یەکشەممە واتا ئەمڕۆ ٢٣ی جۆزەردان، سەردانی ئیدارەی ئتلاعات بکات.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری سنە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان، زاهد مورادی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بووە و لە کات ژمێر نزیک بە ١٢ی سەر لە نیوەڕۆ تا ٤ی ئێوارە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.
تا ئێستا ناوەرۆکی ئەو لێکۆڵینەوە و هۆکاری بانگ کرانی ئەو چالاکە کرێکارییە کوردەی شاری سنە، بۆ ڕۆژی کورد ناڕوونە.
پێویست بە ئاماژەیە کە ماوەی ٦ مانگە، دەست بەسەر کردن و بانگ کردنی چالاکانی ناوخۆ بە گشتی و بەتایبەتی چالاکنی کرێکاری، پەرەی سەندۆتەوە و تا ئێستا چەند کەس لە چالاکانی کرێکاری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعتی ڕژیم کراون و هەڕەشەیان لێکراوە.
له رێپێوانی ده‌وڵه‌تیی ڕۆی ١١ ی بانه‌مه‌ڕ، ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا کۆمه‌ڵێک له کرێکاران‌و چالاکانی کرێکاریی سه‌ربه‌خۆ به مه‌به‌ستی هێنانه‌به‌رباسی ویست‌و داخوازه‌کانی خۆیان له به‌رامبه‌ر ماڵی کرێکار له ژێر پردی مهڕدوخ کۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئینتیزامی‌و لیباس شه‌خسییه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه هێرشیان کرایه سه‌رو بڵاوه‌یان پێکرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم له‌گه‌ڵ بڵاوپێکردن به‌و کۆمه‌ڵه که‌سه ژماره‌یه‌ک له‌وان ده‌سبه‌سه‌ر ده‌که‌ن که تا ئێستا ناوی 5 که‌س له‌وان زاندراوه که بریتین له: لوتفوڵڵا ئه‌حمه‌دی، نادر ڕه‌زاقوڵی، حوسێن حهسهنئابادی، یه‌دوڵلا سهمهدیو زاهید مرادی.