بابه‌ شێخ حوسێنی: دەبێ لایەنەکان دوور له‌ هه‌ر هه‌ستی خۆبینی پێكه‌وه‌ دانیشن و کار بۆ پێکهێنانی بەرەی کوردستانی بکەن

0
1515
 بۆچی لە پاش 37 ساڵ دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی ئێران، پارت و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەوڵ نادەن هێز و توانای سیاسی و نیزامی خۆیان لە چوارچێوەی بەرەیەکی سیاسی یەکگرتوودا بەکار بێنن؟ لەمپەرەکانی بەردەم پێکنەهاتنی ئەو بەرە یان هاودەنگییە سیاسییە چییە؟ چۆن دەکرێ لایەنە سیاسییەکان لە دەوری یەک پلاتفۆرمی هاوبەش کۆ ببنەوە و خەباتێکی هاوبەشی سیاسی و نیزامی لەدژی کۆماری ئیسلامی بکەن؟
ماڵپەڕی رۆژی کورد لە پێناو لێک نزیککردنەوەی هێز و لایەنەکان و لێک تێگەیشتنیان لەسەر پرس و بابەتی پەیوەندیدار بە پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستان ئەم دۆسیەی کردۆتەوە و ڕای ئەندامانی رێبەریی حیزبەکان و هەروەها کەسایەتییە سیاسییەکانی رۆژهەڵات و شرۆڤەکارانی سیاسی وەرگرتووە.
بەرێز بابەشێخ حوسێنی سکرتێری گشتیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وەڵامی پرسیارەکانی رۆژی کورد دەداتەوە.

بابه‌ شێخ حوسێنی: دەبێ لایەنەکان دوور له‌ هه‌ر هه‌ستی خۆبینی پێكه‌وه‌ دانیشن و کار بۆ پێکهێنانی بەرەی کوردستانی بکەن

گرینگیی پێكهاتنی به‌ره‌ی كوردستانی بۆ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ چی دایه‌ و زه‌رووره‌ته‌كانی پێكهێنانی ئه‌م به‌ره‌یه‌ چین ؟

ئاشكرایه‌ كاری هه‌ر جولانه‌وه‌ییكی سیاسی وكۆمه‌لایه‌تی  و ته‌نانه‌ت هه‌ر جۆره ناوه‌ندێكی چالاكی مه‌ده‌نی،كه‌ ئه‌ركێك و به‌رپرسایه‌تێكی  گشتیی و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌ ئه‌ستۆیه‌‌، بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتنیی به‌ ئاكام و ئامانجی شیاو،پێویسته‌ زۆربه‌ی پێك هاته‌كانی جه‌ماوه‌ر به‌شداریی چالاكانه‌ی تێاندا هه‌بێ‌.هه‌ر له‌و روانگه‌وه‌ جولانه‌وه‌ی گه‌لی كورد له‌ كوردستانی ئێران كه‌ جولانه‌وه‌یه‌كی ره‌واو ماف خوازانه‌یه‌و‌ له‌ به‌رانبه‌ر سه‌ره‌رۆترین رژیم له‌ تێكۆشاندایه‌، خاڵێكی زۆرلاوازی نه‌بوونی یه‌كییتی و یه‌كگرتوویی له‌ نێوان هێزو لایه‌نه‌سیاسیه‌كانه‌.نه‌بوونی یه‌كییتی و ته‌بایی و له‌ هه‌مانكاتدا ناكۆكی قووڵ و ریشه‌یی له‌ نێۆان لایه‌نه‌كاندا و ته‌جروبه‌ی تاڵی جه‌نگی براكوژی له‌ ساڵه‌كانی دیه‌ی 80 زایینی و كوژرانی ده‌یان كه‌س له‌ رۆڵه‌كانی كورد به‌ ده‌ستی یه‌كتر و زیانه‌ قووڵه‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌و ئه‌و ناكۆكیانه‌و، كه‌ڵك وه‌رگرتنی رژیمی ئاخوندی له‌ بوونی په‌ره‌ته‌وازه‌یی هێزه‌سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران…. و هتد. گرینگی و زه‌روره‌تی پێكهاتنی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌سلمێنی و هه‌ر جۆره‌ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌و چوارچێوه‌دا به‌ یه‌كێك له‌ زیانبارترین كه‌م كاریه‌كانی هێزه‌كانی كوردستانی ئێران ده‌زاندرێ‌.

هۆكار ، به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ره‌كان له‌ به‌رده‌م پێكنه‌هاتنی به‌ره‌ی كوردستانی له‌ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات  چین؟

به‌ باوه‌ری من له‌مپه‌رو كۆسپ له‌ به‌رده‌م به‌ره‌ی كوردستانی گرینگی نه‌دان و جیددی نه‌بوونی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێرانه‌ به‌ به‌ره‌ی كوردستانیه‌.  هه‌روه‌ها بوونی ناكۆكی و جودا بوونه‌وه‌و دابه‌ش بوونی هێزه‌كانی كوردستانی و پێكهاتنی چه‌ندین لایه‌نی دیكه‌ی كوردستانی كه‌ به‌ داخه‌وه‌ دوای دابه‌ش و جودا بوونه‌وه‌كان ناكۆكی و كێشه‌كان چوونه‌ قاڵب و چوارچێوه‌یكی ئه‌وتۆ كه‌  لایه‌نه‌كان له‌ سالانی رابردوو به‌رچاوتر  ته‌حمول یه‌ك ناكه‌ن.

به‌ره‌ی كوردستانی به‌ چ مكانیزم و شێوه‌یه‌ك پێك بێ كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان خۆی تێدا ببینه‌وه‌ پێشنیارتان بۆ خێرایی به‌خشین به‌ دروست بوونی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو چیه‌ و چ ڕێكارگه‌لێك ده‌توانن ببنه‌ ڕێخۆشكه‌ر بۆ پێك هێنانی به‌ره‌؟

سه‌ره‌تایی ترین رێگه‌و میكانیزم بۆ گه‌یشتن به‌ ئاكامێك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێزو لایه‌نه‌ دیارو مێژینه‌یه‌كانی كوردستان به‌ گیانێكی به‌رپرسانه‌و دوور له‌ هه‌ر هه‌ستی خۆبینی پێكه‌وه‌ دانیشن و رێگه‌كان و پرۆژه‌كان بۆ پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی بخه‌نه‌ به‌ر باس و لێكدانه‌وه‌و لێكۆلێنه‌وه‌ی له‌ سه‌ر بكه‌ن.له‌ دوای به‌راوردی تێكرای پرۆژه‌ی لایه‌نه‌كان، ده‌كرێ‌ له‌ سه‌ر پرۆژه‌ییكی هاوبه‌ش رێك كه‌ون و بیخه‌نه‌ به‌ر چاوی تێكرای حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و  كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كان.له‌ ئاكامدا ده‌تواندرێ‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رینتر و به‌ربلاوتر پێك بهێندرێ‌ بۆ پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی كه هه‌موو لایه‌نه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كان له‌ پێكهێنانی ده‌وریان هه‌بێ‌ و راگرتن و گه‌شه‌ پێدانی به‌ ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و سیاسی بزانن.

ئه‌و وتووێژه‌ ١ی مانگی ئاگۆستی ٢٠١٥ ئه‌نجام دراوه‌

[ad id=”12213″]

[review]

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووقادر وریا: یەکڕیزی و یەکگرتوویی هێز و رێکخراوە سیاسییەکان دەتوانێ ببێتە هۆی یەکێتی و یەکگرتوویی گەلی کورد لە رۆژهەڵات
بابەتی دواترلە ژێر چەتری پلاتفۆرمێكی هاوبەشدا