سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران هەڵبژاردنەکانی بایکۆت کرد

0
921

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە نوسخەیەکی بۆ رۆژی کورد نێردراوە، سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران شانۆی هەڵبژارن بایكوت دەكات و هەر لەم پێوەندییەدا داوا لە خەڵكی شۆرشگێرو تێكۆشەری كوردستان کرد نەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان چونكە ئاخوندەكان بەشداری خەڵك لە سەر سندوقی دەنگدان دەكەنە هۆیەك بۆ مەشروعیەتدان بە دەسەلاتی نامەشروعیان ودەیكەنە هۆكارێك بۆ سەركوتی زیاتر و كوشتن و بڕین و برسی كردن وتێكچوونی تێكڕای شیرازەی ژیان لە كوردستان و ئێران بە گشتی. هەر وەها ڕایگەیاندووە؛ بەشداری نەكردن لەم شانۆیەدا ئەركێكی نەتەوەیی ونیشتمانیە و هاوكات كارێكی شۆڕشگێرانەیە .
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەنداوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانە؛

رژیمی دیكتاتۆر و مرۆڤ كوژی ئاخوندی كە ماوەی نێزیك بە چوار دەیەیە دەسەڵاتی لە ئێران قۆرخ كردوە و لە پێناو مانەوەیدا خوێنی هەزاران مرۆڤی بە ناحەق ڕشتووە و بە شێوەی سیستماتیك مافەكانی مرۆڤ پێشێل دەكات، جارێكی تر دەیهەوێ‌ بە وەڕێ‌ خستنی شانۆی هەڵبژاردن و ڕاكیشانی خەڵك بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان مەشروعیەت ببەخشێت بە دەسەڵاتە مڵهۆڕانەكەی. بۆ ئەم مەبەستە قەرارە رۆژی 7ی رەشەممە شانۆی هەڵبژاردن بەریوە ببات و لە هەڵبژاردنێكی گاڵتەجارانەدا شانۆی  دەهەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و پێنجەمین دەورەی هەڵبژاردنی مەجلیسی خیبرەگانی ڕێبەری بەریوە ببات. بۆ ئەم دوو بە ناو هەڵبژاردنە هاوكات بەرێوە دەچن وماوەیێكی زۆرە بۆ گەرم كردنی بازارو تەنوری شانۆی هەڵبژاردن هات وهاواری جۆراوجۆری وەرێخستوە. نیزامی ئاخوندی كە بۆ ئەم هەلبژاردنە فۆرمالیتە چەندین فیڵتێری داناوە و پێوانەی بۆ خۆپاڵاوتووان، خزمەتی بێ مەرج بە قازانجەكانی دەسەڵاتداران و نەك قازانجی خەڵكە بە بێ هیچ جۆرە رەخنەیەك. بێگومان ئەوكەسانەی بە دڵی وەلی فەقێ بن و لە فیڵتێرە جیاجیاكان دەر دەچن،دواتر سەر لە سندوقە كانی دەنگدان دێنێتە دەر و وەك خزمەتكاری خامنەیی و دەسەلات و بازاری كەساسی حاكمیەتی ئاخوندان گەرم دەكەن. رژیم بۆ ئەم كارە بەرنامەی جۆراوجۆری هەیە و بۆ راكیشانی خەڵك بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان  پلانی داڕشتووە. لە لایەك بە هەڕەشە و فشار خستنە سەر جەماوەر و لە لایێكی تر بە دروست كردنی كێ بەركێی درۆینی نێوان باڵەكانی دەسەڵات هەوڵدەدەن  خەڵك بۆ سەر سنوقەكانی دەنگدان ڕابكێشن.

رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی كە هەموو رێگەكان بۆ ڕاكێشانی خەڵكی بۆ سەر سندوقەكانی هەڵبژاردن تاقی دەكاتەوە،دیارە لە هەڵبژاردنی 7ی رەشەممەی داهاتوو ،زیاتر گرینگی داوە بە هەڵبژاردنی مەجلیسی خیبرەگان، باڵی وەلی فە قێ‌ لە رێگەی شۆڕای نیگابان بە حوكمی حكومەتی  زۆربەی زۆری پاڵێوراوانی بەنێو ئیسڵاح خوازەكانی ڕەد كردۆتەوە. رژیم كە هەوڵیەتی مەجلیسی دەیەم وەك مەجلیسی شەشەمی بەسەر نەیەت و هاوكات مەجلیسی خیبرەگان نەیاری تێنەكەوێت، بە جۆرو میتۆدێكی دیكە لەم بە نێو هەڵبژاردنە دەڕوانێت و قسەی یەك لاكەرەوەی لێدەكەن. ئەم شانۆی هەڵبژاردنەی رژیم و دەست و پێوەندەكانی  هەرچۆنێك پڕوپاگەندەی بۆ دەكەن هیچ بنەمایەكی هەڵبژاردنی ئازادانەو دیموكراتیكی تێدا نییەو لە لایەن زۆربەی خەڵكەوە بایكوت دەكرێ وجەماوەر بە بازار گەرمی ئاخوندان لێدەڕوانن. ئەزموونی هەڵبژاردن لە ئێران ئەزمونێكی تاڵە وسیستمی دیموكراسی خەوشدار كردوە. هەڵبژاردن كە كۆڵەكەیێكی گرینگی دیموكراسیە، لە لایەن حاكمیەتی موتڵەقەی فەقێ‌ بەردەوام سووكایەتی پێدەكرێت و ئەویش كراوە بە هۆیەكی فشاری زیاتر بۆ سەر خەڵكی ئێران‌ . گومان لەوەدا نیە لەوپێكهاتەی كە وەلی فەقێ‌ ودام ودەزگاكانی ڕێبەری تەواوی دەسەڵاتەكانی بەرێوەبەریی ودادوەری ویاسادانان  ڕەد دەكەنەوە،مانایێك بۆ هەڵبژاردن نیە و چوونە سەر سندوقەكانی دەنگدانیش هیچ واتایێك نابەخشێت.

بە پێی ئەم پێوەرە و هاوكات شێوەی دەسەڵات بۆ ئیدارەدانی وەڵات، دەبێت بایەخ بە هەڵبژاردن لە ئێران نەدرێت وبە بێ‌ كەوتنە داوی باڵ باڵێنە و  بەڵێنی زریقەو بریقەدار، هیچ كەس ولایەنێك نەچێتە بەرەی تەكریمی شانۆی هەڵبژاردنەوە.

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران كە هێزێكی نەتەوەیی ونیشتمانیە و لەسەربنەمای ئازادی و تێكۆشان لە پێناو حكومەتی ئازادو دیموكرات دامەزراوە، بە خوێندنەوەیێكی قوڵ وبابەتیانە هەرجۆرە هەڵبژاردنێكی لە نێو ئەو دەسەڵاتەدا ڕەد كردۆتەوەو باوەری وایە، هەڵبژاردن لە ئێران شانۆیێكی بێ مانایەو تەنیا لە خزمەت دەسەلاتی ملهورانەی ئاخوندان كەڵكی لێ وەردەگیرێ.

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران شانۆی هەڵبژارن بایكوت دەكات و هەر لەم پێوەندییەدا داوا لە خەڵكی شۆرشگێرو تێكۆشەری كوردستان دەكەین نەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان چونكە ئاخوندەكان بەشداری خەڵك لە سەر سندوقی دەنگدان دەكەنە  هۆیەك بۆ مەشروعیەتدان بە دەسەلاتی نامەشروعیان ودەیكەنە هۆكارێك بۆ سەركوتی زیاتر و كوشتن و بڕین و برسی كردن وتێكچوونی تێكڕای شیرازەی ژیان لە كوردستان و ئێران بە گشتی.

بەشداری نەكردن لەم شانۆیەدا ئەركێكی نەتەوەیی ونیشتمانیە و هاوكات كارێكی شۆڕشگێرانەیە .

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

كومیتەی ناوەندی

17ی رێبەندانی 1394

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووحامید درودی: دانیشتووانی وڵات لە دیاریکردنی کاندیدەکاندا هیچ مافێکیان نییە
بابەتی دواترلە عێراق تەنیا کوردەکان کاندیدى خەڵاتى نوبێلن

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.