تێکۆشانی بەشێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پێناو ئامانجی ستراتیژیکی سەربەخۆیی کوردستانە بۆ ئەو مەبەستەش تێڕوانی جیاوازیان بۆ فاکتۆڕەکانی دیکەی شێوازی مافی دیاری کردنی چارەنووس هەیە و پشتدەبەستن بەو بیرۆکەیە کە شکلەکانی دیکەی وەک ئۆتۆنۆمی، فیدرالیزم لە هەموو شێوەکانیدا بە سرنج‌دان بە هاوکێشە نەتەوەیی و سیاسیەکانی ئەو وڵاتانای کوردیان بە سەردا، دابەش کراوە ناتوانێ رێگە چارەیەکی گونجاو بۆ چارەی گەلی کورد،بێ لە گەڵ ئەوەشدا لە مانیفست و پرۆگرامی حیزبیان‌دا گونجاندوییانە کە متمانە بە هەر هەڵبژزردنێکی ئازاد و گەلی دەکەن.
ئەوان بە توندی بەرانبەر سیاسەتی ئاسمیلاسیۆن و ژێنٶساییدی کورد رەخنەگرن و دەسەڵاتی پان فارسیسزم راسیست بە پەتای کێشەی نەتەوە بن دەستەکانی ئێران دەزانن لە گەڵاڵەکردنی بیری سەربەخۆیی کوردستان ناپرینگێنەوە و بە شوێن ئیتلافیکی بەرینی نەتەوە بن دەستەکان لە ئێراندان.
ئەوە کە ئەوان چەندە توانیویانە ئامانجە نیشتمانیەکانیان بەرەو قوڵایی کۆمەڵگا بەرن و لە ناو هاونیشتمانیانی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان دا توانیویانە تا چ رادەیەک گەڵاڵەی بکەن دەگەرێتەوە بۆ لێدوان و دان پێداهێنانی ئەو خەباتکارە نەتەوەییانە بۆ کرانەوەی دەرگای باسێک بەرەو رووی سەربەخۆیی کوردستان ماڵپەری رۆژی کورد دیمانەیەکی لە گەڵ رێزدار عارف باوەجانی تێکۆشەری سیاسی و سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان پێک هێناوە کە سرنجی خوێنەرانی بۆ رادەکیشین :
رۆژی کورد: بەرێز باوەجانی سەرەتا دەمهەوێ بزانم هەڵوێستتان لە سەر ئاخێزە بەرگرییەکانی چەکداری لە خۆرهەڵاتی کوردستان چیە؟ ئایا پشتگیری راسانەوەیەکی چەکداری لە رۆژهەلاتی کوردستان بۆ بە پێویست دەزانن ؟

باوەجانی: بێگومان هەموومان دەبێت پشتیوانی لەو راسانەوەیە بکەین، ماوەیەکی زۆرە جۆرە کپی وبێدەنگییەک لە ئاست رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئارادا بووە، بە جیهانی و بە میدیایی کردنی دۆزی سیاسی و ئەمنی و ناوچەیی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەرکی هەموومانە. ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان لە هەردوو کارەساتی شەهید بوونی پۆلێک پێشمەرگە، پشتیوانینامەو و سەرەخۆشی نامەمان ئاراستەی حدکا کردوە، هەروەها لە ئاستی دیپلوماتی و ڕاگەیاندنییەوە بە تایبەت ڕاگەیاندنی عەرەبی درێغیمان نەکردوە. بەردەوامیش دەبین لە پشتیوانیکردنی هەموو جووڵانەوەیەکی سیاسی و سەربازی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن هەر حیزب و لایەنێکی نەتەوەیی کوردستانی بێت، بە مەبەستی وەدەرنانی داگیرکەرانی خاکی کوردستان.
رۆژی کورد: ئێوە لە مانیفیستی سیاسی پارتەکەتاندا داکۆکی لە سەربەخۆیی کوردستان دەکەن ئەو سەربەخۆییەی ئێوە داوای دەکەن بە تەنیا پرۆژەتان بۆ خۆرهەڵاتی کوردستانە یان بۆ هەموو بەشەکانی کوردستان و وەسەریەک کەوتنەوی هەر پێنج بەشی کوردستانە؟ وەک بۆ خۆتان دەزانن بەشێک لە کوردەکانێش لە چەند کۆمارێکی سەربەخۆی دوای لە بەر یەک هەڵوەشانی یەکێتی سوڤیتی نیشتەجێن ؟
باوەجانی: ئێمە گەلێکین کە خاک و زێد و سەروەت و سامانی نیشتیمانیمان لە لایەن ٤ وڵاتی داگیرکەرەوە داگیرکراوە، بێگومان دەبێت خەباتی هەموو بەشەکان بۆ ڕزگاری یەکجاریی بێت. بەڵام هەر بەشێکی داگیرکراوی کوردستان لە لایەن حکومەتی داگیرکەرەوە تایبەتمەندییەکی خۆی هەیە، هەر بۆیە شێوەی خەباتەکان بەش بۆ بەش جیاوازە، بۆ نموونە ئیستا باشوری کوردستان بۆ خۆی ناوچە کوردنشینەکان بەڕێوە دەبێت، ئامادەیی تەواوی بۆ سەربەخۆیی هەیە، تەنیا ڕێگا یاساییەکانی ماوە، کە ئەویش باس لە ڕێفراندۆمێک دەکرێت، بەو هیوایە ئەم ساڵ ئەو ڕێفراندۆمە بەڕێوە بچێت و هەنگاوی گرنگی بە شۆێندا بێت. سیاسەتی پارتی سەربەستیی کوردستان وەک پارتێکی نەتەوەیی، لە بەرنامەو پرۆگرامیدا لە سەر کوردستانی مەزن بە شێوەی خوارەوەیە.
دەروازەی دووەم: پرۆگرامی پارتی سەربەستیی کوردستان. بەشی پێنجەم: ئامانجە گشتییەکان
برگەی ١ـ “پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان” نیشتمانی کورد به‌هه‌موو پارچهکانیهوهبهیهک وڵات و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به‌یه‌ک نهتهوهدهناسێ، ئه‌و سنوورانه‌ش کهخراونهتهنێوان به‌شه‌کانی کوردستان و به‌ڕواڵه‌ت له‌تیان کردووه، به‌ده‌ستکردی داگیرکه‌ر وسنووری زۆره‌ملییان داده‌نێ و بهڕهسمییهتیان ناناسێت، به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا، پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌پێێ چه‌ندین هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕامیاری(سیاسی) وستراتیژیکی ڕۆژ له‌ناوچه‌که‌دا، خه‌بات وتێکۆشانی ئێستای ته‌رخان ده‌کات بۆ به‌شی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، واتهکوردستانی بنده‌ستی ڕێژیمی ئێران.
لە لایەکی دیکەوە ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کورسستان، لەو باوەرداین کە بوونی ٤ دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، یا ٤ ویلایەتی سەربەخۆی کوردستان لە ژێر ناوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی کوردستان هەبێت لە بەرژەوەندی کوردستاندایە. چوون لە هەنگاوی یەکەمدا یەکبوونی هەموو کوردستان پرۆسیەکەی زۆر دژوارە، ئاساواری سەدان ساڵەی داگیرکەر بە ئاسانی لە بەین ناچێت، و کاری زۆری سیاسی و فەرهەنگی دەوێت.
رۆژکورد : تێکۆشەرانی سیاسی نەتەوەیی کورد لە وڵاتانی رۆژ ئاوایی بۆ وەرگرتنی بیرۆکەی سەربەخۆیی کوردستان بە پێی رێژەیی زیاتر لایەنگرو ئامادەن ئایا ئێوە رێکخستن و دامەزراوە تەشکیلاتیەکانتان لە ناو خۆی رۆژهەڵاتی کوردستان سەرکەوتوو بوون کە ئەو بیرۆکەیە بە جەماوەری بکەن؟
باوەجانی: ئێمە لە یەکەم رۆژی دامەزراندنمانەوە پرۆژەی سەرەکی کارکردنمان بڵاوکردنەوەی بیری نەتەوەیی بووە، لە رێگەی ڕێکخستنەکانمانەوە لە ناوخۆی وڵات و هەروەها ڕێکخستنە ئاشکراکانمان لە دەرەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان کاری زۆرمان کردوەو بەردەوامیش دەبین. دەتوانم بە بەڵگەوە ئەوەش بڵێم کە بە هۆی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان وەک پارتێکی سەربەخۆخواز، گۆرانکاری لە سیاسەتی چەند حیزبێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان دروستبووە، مەبەستم ئەوەیە کە بڵێم ئێمە هاندەربووین کە بەدەنەی زۆر لە لایەنەکان فشار بۆ سەرکردایەتیان بێنن کە مەسەلەی نەتەوەیی و سەربەخۆیی زەقکەنەوە لە نێۆ پرۆژەی کاریاندا.
رۆژی کورد: ئەوەی کە ئێستا زیاتر باڵی بە سەر کەش و هەوای سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان کێشاوە داخوازی فیدرالی لە چوار چێوەی ئێرانێکی دێمۆکراتیک دایە، ئێوە لە دوا رۆژی کوردستان بۆ ئاراستەی خەباتی سەربەخۆیی خوازییتان پلانتان بەشداری کردن لە دەسەڵاتێکی گەلی دەبێ یان بەشداری دەکەن لە پارڵمانێکیش کە هەڵبژێردراوی خەڵک بێ؟
باوەجانی: ئێمە لە بەرنامەو پرۆگرامی خۆمان بە شێوەی خوارەوە ئاماژەمان بەو ئەگەرە کردوە: هەنگاوی یەکەم بۆ قۆناغی ئێستای خه‌بات: پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له هه‌لومه‌رجی ئێستای خه‌باتدا له‌هه‌ر ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان له هه‌ر به‌شێکی کوردستان که‌به‌ده‌ستی بێنێ پشتیوانی ده‌کات. هه‌ر ههنگاوێکی ئه‌وتۆ به‌پله‌یه‌ک ده‌زانێ بۆ به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی. به‌ڵام “پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان”، وێڕای پشتیوانی له هه‌ر چه‌شنه سه‌رکه‌وتنێکیش له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، واز له‌چالاکی و تێکۆشانی سه‌ربه‌خۆییخوازیی خۆی ناهێنێ، به‌رده‌وام خه‌بات ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیرهبتوانێ ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌ده‌ست بێنێ.
بەرێز عارف باوەجانی تێکۆشەری سیاسی و سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان سپاس بۆ کات و راتان .
باوەجانی: منیش زۆر سوپاسی ئێوەی بەرێز دەکەم، هیوادارم وەک ئاژانسێکی ڕاگەیاندنی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام بن لە شرۆڤەکردنی باسە گرنگەکانی پێوەندیدار بە رۆژهەڵاتەوە.