پۆلیسی فه‌ڕانسه باس له تهاهكردن له ناوچه‌ی سه‌ن سه‌نت دۆنی له باكووری پاریس ده‌كا.
ته‌قه‌كردنه‌كه كاتژمێر ۴:۲۵ خوله‌كی سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی نوامبر له جه‌نگه‌ی عه‌مه‌لیاتی دژه تیرۆر له‌و ناوچه‌یه ڕوویداوه
به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی دژه تیرۆری فه‌ڕانسه ، ئه‌و عه‌مه‌لیاته بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كه‌س یان كه‌سانێكی پێوه‌ندیدار به هێرشه تیرۆریستیه‌كانی ڕۆژی ١٣ی نوامبر به‌ڕێوه چووه و له ئه‌نجامی ئه‌و عه‌مه‌لیاته دا تا ئێستا پۆلیسێك بریندار بووه .
شوێنی ته‌قه‌كردنه‌كه له نزیك هه‌مان یاریگای تۆپی پێیه كه ڕۆژی هه‌ینی كرایه ئامانجی هێرش و دوو كه‌سی خۆكووژ خۆیان تێدا ته‌قانده‌وه.
شایهتحالهكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام ده‌نگی ته‌قه‌كردن و ته‌قینه‌وه له‌و ناوچه‌یه ده‌بیسترێ
تا ئێستا سێ كه‌س له‌و هێرشه دا كوژراون كه یه‌كێكیان ژنێكی خۆكوژ بووه

پۆلیسی فه‌ڕانسه به بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌حمه‌د ئهلمهحموود ، خاوه‌ن پاسپۆرتی سووری ، ئه‌وی وه‌كوو یه‌كێك له داڕێژه‌رانی ته‌قینه‌وه خۆكوژیه‌كه‌ی نزیك یاریگای ستاد دۆ فرانس ناساندووه و داوای له شارۆمه‌ندان كردووه ئه‌گه‌ر زانیاری‌یان له باره‌یه‌وه هه‌یه پۆلیسی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه
لانی كه‌م دوو كه‌س كوژراون و پێنج كه‌سیش له عه‌مه‌لیاتی تایبه‌تیی پۆلیسی فه‌ڕانسه له باشووری پاریس ده‌ستبه‌سه‌ر كراون
ئه‌وه‌ی ئێمه له‌و عه‌مه‌لیاته ده‌یزانین
شوێنی خۆ حه‌شاردانی تیرۆریسته‌كان له ده كیلۆمیتری یاریگای ستاد دۆ فرانس ، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی پۆلیس بووه
ژنێك له كاتی هێرشی پۆلیس دا خۆی ته‌قاندۆته‌وه
یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان له‌و حه‌شارگه‌یه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژراوه
حه‌وت كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون
پۆلیس تا ئێستا نه‌یتوانیوه عه‌بدولحه‌مید ئه‌با عوود ، كه ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌و عه‌مه‌لیاته‌ی پۆلیسه ده‌ستبه‌سه‌ر بكا

عهمهلیتهكهی سه‌ن سه‌نت دۆنی كۆتایی پێهات و به وته‌ی وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕانسه دوو تیرۆریست كوژراون ، ژنێكی خۆكوژ خۆی ته‌قاندۆته‌وه و حه‌وت كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون