پەیامی سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

0
205

بە بۆنەی هەڵبژاردنی  سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڕێز جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕیز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد، دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاو و ڕێز:
بەرێز/ کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سەرۆکی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەگەرمی و لە ناخی دڵەوە پیرۆزباییتان لێدەكەین و سەرکەوتنی زیاتر بۆ جەنابتان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە ئاوات دەخوازین و هیوادارین لە ئەرک و بەرپرسایەتیتان دا وەک هەمیشە سەربەرز و سەرفراز و سەرکەوتوو بن.

ئێمە وەک هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای دەربڕینی پشتیوانی و خۆشحاڵیی خۆمان، بڕیاری متمانە بەخشینی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە ڕاستای دۆزینەوەی باشترین مکانیزمی سەرۆکایەتی و سەرەنجام ڕاسپاردنی بەڕیزتان بەم ئەرک و بەرپرسیاریەتییە بە هەنگاوێکی ئەرێنی و پۆزێتیڤ دەزانین و لەو باوەڕە داین کە بە پێی هەلومەرجی هەستیاری ناوچەکە بە گشتی و عێڕاق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی، ئەو ئەرک و بەرپرسیاریەتییەی کەوتۆتە ئەستۆتان، مەسئوولەیەتێکی قورس و مێژوویی و چارەنووسسازە.
هیواخوازین لە ژێر سێبەر و بە ئیلهام وەرگرتن لە ڕێنوێنی و سیاسەت و ڕاسپاردەکانی سەرۆک مام جەلال بتوانن ئەم قۆناغە هەستیارە بە سەرکەوتوویی و لە ئەنجامدا گەڕانەوەی شکۆ و هێز بۆ نەتەوەی کورد بە گشتی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە تایبەتی تێپەڕ بکەن.

جەماڵ پوورکەریم، سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی
٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٢ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئاراس محەممەدپوور بە هۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەست دا.
بابەتی دواتر٩ی خەرمانان ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.