Google search engine
ماڵەوە فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر نەورۆزانەی ئاوای کورد لە سەردەشت

نەورۆزانەی ئاوای کورد لە سەردەشت

0
939

ئاکادێمی موسیقای ئاوای کوردی سەردەشت نەورۆزانەی خۆی پێشکەش کرد

 بە گوێرەی هەواڵێک کە بۆ رۆژی کورد نێردراوە لە شەوی ٨ لەسەر ٩ی نەورۆزی ٢٧١٦ لە هۆڵی سینەمای شآری سەردەشت ئاکادێمی موسیقای ئاوای کوردی سەردەشت پاش هەوڵ دانێکی بێ پسانەوە توانی بە بۆنەی ٨٠ مانگ کار وچالاکی خۆی و بە بۆنەی دوایی هێنان بە کارەکانی خۆی کۆنسێرتێکی موسیقاو گۆرانی و شێعری کرد بە نەورۆزانەی ئەوساڵ….
لەو مەراسیمە دا ڕیز گیرا لە ١٠ کەسایەتی هونەری و ئەدەبی و ورەزشی و کۆمەڵایەتی شار..هەروەها ڕێز گیرا لە ماموستایان و قوتابیان و هاوکارانی فێرگە
١/ لە سەرەتای ئاهەنگەکەدا شۆرش ئەبوبەکری وەک بەرپرسی فێرگە و بەڕێوەبەری بەرنامەکە بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و کورتە باسێکی لەسەر مێژووی موسیقای سەردەشت و گوزارشێک لە کار و چالاکیەکانی فێرگە و هەروەها باس لە کێشە و گرفتەکانی هونەر کرد
٢/ پاشان لە دەست پیکی بەرنامەکان دا داوا کرا ٣٠ چرکە بۆ یادی شەهیدانی هەلەبجە و سەردەشت بەشداربوان لەسەر پێ بوەستن
٣/ ئاهەنگی هەڵەبجەی شەهید و خوایە وەتەن ئاواکەی لە لایەن گروپی موسیقای ئاوای کورد پێشکەش کران
٤/ دواتر ماموستایان عەبدول خەڵەق نەقیب و رەسوڵ خزری ناسراو بە قەلەندەر شیعریان پێشکەش کرد
٥/ چەندین پارچە موسیقای سۆلۆ و دونەوازی و سێ نەوزی لە لایەن قوتابیان و هونەرمەندان پێشکەش کرا
٦/ لە درێژەی ەبرنامەکەدا داوا لە ماموستا خدر قادری کرا بێتە سەرشانۆ بە هاوکاری شۆرش ئەبوبەکری حەیرانێکی پێشکەش کر د و دواتر لە لایەن بەپرسی فێرگە کورتە باسێک لە سەر هونەر و چالاکی و تواناکانی ماموستا خدر قادری باس کرا و بۆ جارێکیتر داوا لە شۆرای شار کرا کە لە ساڵی ١٣٩٥ دا ساز کردنی پەکەری مام خدر قادری تەسویب بکرێت و بەشدار بووان بە چەپڵە پێشوازیان کرد
٧/ دواتر هونەرمەندانی لاو مەحەمەد حوسێن خودایی کەیوان سەنایی وعادل رەشیدی بە هاوکاری هونەرمەند هیوا گولابی گۆرانی خۆیان پێشکەش کرد
٨/پاشان مام ئەحمەدە مەندە بە شمشاڵ و خەڵە عەلی حەیرانبێژ بە شمشال و مەقام کۆڕەکەیان ڕازاندەوە
٩/ هونەرمەندان ئازاد رەحیمی ئەقدەم و بێستون ئازەری و ئاهەنگی تایبەتیان ەب انوی شەیدای پێشکەش کرد
١٠/شایان زەرزا و شۆرش ئەبوبەکری دوو قٶلی ئاهەنگی جان مەریەم یان پێشکەش کرد
١١/ئاهەنگی کۆتایی بەرنامەکە سرودی ئەو ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە بە بەشداری هەموو ژەنیارەکان و گۆرانیبێژەکان و بە پێشوازی گەرمی خەڵکی پێشکەش کرا و لە کۆتایی دا تەندیسی تایبەت پێشکەش کرا بە هونەرمەندە پێشکسوتەکان/ ماموستا خدر قادری حەیرانبێژ / عەبدول خالەق نەقیب شاعیر / ئیسماعیل مەسروی خۆشنوس/ عەزیزی بەریاجی خۆشنوس / ڕەحیم سەباغی وێنە گر /ڕەوسل خزری شاعیر..مام ئەحمەدە مەندە شمشاڵ ژەن ….هەروەها رێز گیرا لا ڕامان زاهیری وێنە گر و ئاوات رەشیدی وەرزشوان و پاشان خەڵاتی بەرنامە بە سەر هەموو بەشدار بوون ماموستایان و قوتابیانی فێرگە دا دابەش کرا و ڕێز گیرا لە هاوکارانی فێرگە و ئەو بەرنامە…..پێویستە ئاماژە بکرێ ئەو بەرنامەیە بە هاوکاری فەرمانداری شار و موعاونت فەرمانداری / بەشی فەرهەنگی فەمانداری و شۆڕای شار و کۆمەڵێک دۆست و هونەرمەند و بنەماڵەی قوتابیەکان و هاوشاریانی ئازیز بەڕێوە چوو.

photo_2016-03-30_23-51-40
photo_2016-03-31_00-01-36

photo_2016-03-30_23-52-06

photo_2016-03-30_23-51-51

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئاسۆ مامزادە: تکایە بەرەی کوردستانی دروست بکەن
بابەتی دواترله‌م دۆخه‌دا ده‌سپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی گونجاو نییه‌

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان