Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دوو زیندانیی کورد دوای تەواوبوونی حوکمەکەیان هەروا چارەنووسیان نادیارە

دوو زیندانیی کورد دوای تەواوبوونی حوکمەکەیان هەروا چارەنووسیان نادیارە

0
967

دوو زیندانیی کورد بە ناوەکانی “یووسف کاکەمەمی و عەلی ڕەزا ڕەسووڵی”، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەیان، تا ئێستاش لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ‌ دەستبەسەرن.

ڕۆژی کورد: یوسف کاکەمەمی، بە تاوانی هاوکاری لە گەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، لە ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ساڵی ٨٦ی هەتاوییەوە تا ئێستا دەستبەسەرە و دادگای شۆڕشی مەهاباد، ٩ ساڵ زیندانی بۆ ئەو هاووڵاتییە کوردە بڕیبۆوە.

هەرچەند بەپێی بڕیاری بەشی بەڕێوەبەریی حوکمی زیندانی ناوەندیی ورمێ، ڕێکەوتی ئازاد کردنی ئەو زیندانییە کوردە، ٢٢ی گەلاوێژی ئەمساڵ ڕاگەیەنرابوو، بەڵام بە هۆی ساز کردنی دۆسیەیەکی نوێ بۆ ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، لە مانگی بەفرانباری ـ٩٤ەوە، تا ئێستاش لە زیندان ڕاگیراوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لە دوسیە سازیی نوێیدا، یووسف بە تاوانی نامە نووسین بۆ دەفتەری ڕێپورتێری تایبەت بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەلایەن دادگای ئینقلابی باژێڕی ورمێ، بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

هەروەها، عەلیڕەزا ڕەسووڵی، چالاکێکی مەدەنیی تری کورد کە پاش بەڕێوەچوونی کۆبوونەی پشتیوانی لە کچانی شیناوێ، بە تاوانی خستنە مەترسی تەناهیی نەتەوەیی، لە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەممەی ٩١ی هەتاوی دەستبەسەرە و لەلایەن دادگای ئینقلابی باژیڕی پیرانشارەوە بە ٤٢ مانگ زیندان حوکم داربوو تا ئێستا دەستبەسەرە و ئازاد نەکراوە.

هەواڵدەری کوردپا لەمبارەوە نووسیویەتی: “عەلی ڕەزا لە مانگی جۆزەردانی ٩٤ی هەتاوی، بە تاوانی ناڕەزایەتی لە شاری مەهاباد بە نیسبەت مردنی گوماناویی فەریناز خوسرەوانی، بەشداری لە مانگرتنی ٣٣ ڕۆژەی زیندانییانی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام ، و تاوانی پەیوەندییدار بە مادەی هوشبەرەوە، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.”

عەلی ڕەزا لە ڕەنج نامەیەکدا، سەبارەت بە ناجێگربوونی باری تەندروستیی خۆی نوسیوویەتی: من نەخۆشم و سەرەڕای چارەسەری سەرەتایی، لەلای چەپی مێشکمەوە “تومور”ێك هەیە و کڵوکی لاقی ڕاستیشم بە تەواوەتی شکاوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودەستبەسەر کردنی کیژانی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەردەوامە
بابەتی دواترلە گوندی کەڵەکانی دیواندەرە، جاشخانەیەک دادەمەزرێت

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان