Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران زیندانێکی سیاسی کورد دوای شازدە ساڵ لە مافی مۆڵەتی مەرجدار بێ بەشە

زیندانێکی سیاسی کورد دوای شازدە ساڵ لە مافی مۆڵەتی مەرجدار بێ بەشە

0
845

سەعید سەنگەر، زیندانی سیاسیی زیندانی ورمێ، ١٦ ساڵە لە بەندیخانە دایە، سەرەڕای ئەوەش تا ئێستا مۆڵەتی پێنەدراوە و مافی ئازادیی مەرجداریشی لێ ئەستێندراوە و لێی بێبەشە.

بەرپرسانی زیندانی ورمێ خۆ لە دەرکردنی ئازادیی مەرجدار بۆ سەعید سەنگەر دەبوێرن، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە بە پێی تەبسەرەی ١ی ماددە واحیدەی یاسا لەمەڕ ئازادی مەرجداری زیندانییەکان، ئەو زیندانیە سیاسییە کوردە، پێوەرەکانی ئازادی مەرجداری هەیە و دەبوا پێی بدرێت.

بەپێی تەبسەرەی ١ی ماددە واحیدەی یاسا لەمەڕ ئازادیی مەرجدار، ئەو کەسانەی کە سزای هەتا هەتاییان بەسەردا سەپاوە، دوای ١٢ ساڵ تێپەڕبوونی ماوەی سزاکەیان، دەتوانن وەک خاڵێک کەڵک لە ئازادیی مەرجدار وەربگرن.

سەعید سەنگەر، زیندانی سیاسیی کورد، خەڵکی پیرانشارە و ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی و بە تاوانی “دژبەری” و “پەیوەندی بە سازمانی مجاهیدینی خەڵک”ـەوە لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر فاتمی، سزای سێدارەی بەسەردا سەپا. ساڵی ١٣٨٢ لە دادگای پێداچوونەوەدا، سزاکەی شکا بۆ زیندانی هەتاهەتایی.

ئەو زیندانییە سیاسیە دوای دوو ساڵ زیندانی بوون لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین، ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی ڕاگوازرا بۆ بەندیخانەی ورمێ. ١٤ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی ڕاگوازرا بۆ بەندیخانەی سنە و دوای ٨ ساڵان و لە خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی سەر لە نوێ گەڕاندراوە بۆ بەندیخانەی ورمێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە وڵامی هەڕەشەکانی ئێراندا ٤٠ وڵات بەڕێبەریی ئەمریکا لە کەنداو،مانۆڕی زەریاییان وەرێدەخەن
بابەتی دواترلە مزگەوتی گووندی سەرچناری ناوچەی چۆمی مەجیدخان سروودی نەتەوەیی بیسترا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان