Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوانی مهاباد، دادگایی کران

پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوانی مهاباد، دادگایی کران

0
1511

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، 5 کەس لە 15 دەستبەسەرکراوی ڕەشبگیرییەکانی ئەم دواییانەی مهاباد، دادگایی کراون.

هێمن غەزاڵ، محەممەد شوکری، مەزهەر تاڵانە ، پێژمان ئیمانی و ئەمیر عەبدووڵازادە ئەو پێنج هاووڵاتیە مهابادییەن کە لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا وێڕای ١٠ کەسی تر دەستبەسەر کرابوون کە پێشتر هەواڵی دەستبەسەرکانەکەیان لە ناوەندی ڕۆژی کورد بڵاو بۆتەوە.

ئەو ٥ کەسە بە هۆی ئەوەی کە پێشتریش لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرابوون، بە هۆی هەبوونی پێشینەی دەستبەسەرکران، ڕێکەوتی ١٢ی گەلاوێژ لە دادگای مهاباد، دادگایی کراون.

ئەو ٥ هاونیشتمانییەی باژێری مهاباد بە تاوانی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیم دەستبەسەر و دادگایی کراون.

ئەمیر عەبدووڵازادە نیشتەجێی  گەڕەکی شەهرەکی فەرهەنگیانی مەهابادە و  ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی بە تاوانی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبه کوردییەکان بۆ ماوەی شەش مانگ لە زیندانی مەهاباد دەستبەسەرکرابوو

ڕێکەوتی ٩ و ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری مهاباد لە ڕشبگیرییەکدا ئەو کەسانەی خوارەوەیان دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەیان ڕاگواستوون.

خۆشناو و ڕەحیم خولە کە بران و خەڵکی گوندی خوڕخوڕەی سەر بە باژێڕی مهابادن

عەلی قاسمی نەژاد، خەڵکی گوندی کۆسەکەرێز

سیروان حوسێن زادە، خەڵکی گوندی داشخانە

پێژمان ئیمانی، خەڵک مهاباد

هێمن غەزاڵ، خەڵکی مهاباد

شاهین چووسایی، خەڵکی مهاباد

ڕەحیم دیواری، خەڵکی مهاباد

ئەسعەد ئەنووشە، خەڵکی گوندی قەرەقشڵاق

محەممەد شکوری، خەڵکی مهاباد

قاسم خەلیفەزادە، خەڵکی مهاباد

سیامەک سوڵتانیان، خەڵکی مهاباد

سەید مەزهەر پاوانە، خەڵکی مهاباد

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکۆڕی کتێبخانەی هەژار موكریانی بۆ خوێندنەوەو باسكردن لەسەر كتێبی “ژنێك لە ڕۆحما پاییزە
بابەتی دواترتەنیا کچە کوردی خۆرهەڵاتیی بەشدار لە ئۆلەمپیک و کێشەخوڵقێنیی ڕژیم
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان