لە ماوەی ٢ ڕۆژدا، بۆ دووهەمین جار هێرش کرایە سەر مەئموورانی ڕژیم لە کوردستان.
ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە باژێڕی بانە، ئەمڕۆ سێ شەممە 2ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، لەنێوان دەستەیکی چەکدار و هێزەکانی ڕژیم شەڕو پێکدادان هاتۆتە ئاراوە و ٤ کەس لە هێزەکانی ڕژیم بریندار بوون و یەکیان دۆخی نالەبارە.
دەگوترێ هێزە چەکدارە کوردیەکە هیچ زیانێکیان وێنەکەوتووە.
هەڵۆکانی زاگرۆس وێڕای وەئەستۆگرتنی ئەو هێرشە، ناوی ئه‌و 4 كه‌سه‌یان بڵاو کردەوە بریتین له:
1ـ سه‌رگورد عه‌بدوڵڵا، خه‌ڵكى سنه
2ـ گروهبان داوودی
3ـ غه‌فارری، مه‌ئمووری حه‌فازه‌تییه
4ـ كه‌ماڵ كوڕی ئیسماعیلی ئه‌نجینه كه شۆفیریان بووه
هه‌ڵۆكانی زاگرۆس روونیان كرده‌وه كه ئه‌و هێزانه ده‌ستێكی باڵایان له ئازار‌و ئه‌زیه‌تی خه‌ڵكى ناوچه‌كه هه‌بوو، هه‌ر بۆیه هه‌ڵۆكانی زاگرۆسیش هێرشیان كرده سه‌ریان‌و تۆڵه‌ی خه‌ڵكیان لێ كردنه‌وه.
کەسێکی ئاگادار لەمبارەوە بە ڕۆژی کوردی گوت: “کاتژمێر 6ی بەیانی لە نێوان هێزەکانی ڕژیم و چەند چەکدارێکی کوردی نەناسراوەوە لە ڕێگای “بڵەسەن-هەنگی ژاڵە” لە لای چۆمان، تێکهەڵچوون هاتۆتە ئاراوە و لە ئەنجامدا ٤ کەس لە هێزەکانی ڕژیم و لە ناویاندا سەرهەنگێک بە توندی بریندار بوون بەڵام تا ئێستا دیار نیە کەسیان کوژرابێ”
دەگوترێ هەر سێک مەئموورەکەی ڕژیم و لە ناویاندا سەرهەنگێک بە تووندی بریندار بوون.
ئەوە دووهەمین هێرش بۆ سەر مەئموورانی ڕژیم لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودایە، پێشتریش کاتژمێر 3ی سەر لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 1ی جۆزەردانی 1395 لە گۆڕەپانی عەلی ئابادی باژێڕی بۆکان، هێرش کرایە سەر ماشێنێکی هێزەکانی ڕژیم و هێرشبەر بە نیاز بوون کەسێکی زیندانی لەدەست ئەو هێزانە ڕژیم قوتار بکەن بەڵام سەرنەکوتوون بەڵام یەکێک لە هێزەکانی ڕژیم بە تووندی بریندار بووە.