Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سیامەند ڕەحمان پاڵەوانی كورد بوو بە باڵوێزی نێونەتەوەیی تایبەت بە ژینگە

سیامەند ڕەحمان پاڵەوانی كورد بوو بە باڵوێزی نێونەتەوەیی تایبەت بە ژینگە

0
1311

ڕۆژی کورد: سیامەند ڕەحمان” پاڵەوانی خەڵکی شاری شنۆ هاوڕێ لە گەڵ سێ وەرزشوانی دیکەی خەڵکی پارێزگای ورمێ وەکوو باڵوێزی نێونەتەوەیی ژینگە و زەریاچەی ورمێ ناسێندران.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، موحسێن شادی، سیامەند ڕەحمان،، عەبدوڕەزا عەلیزادە و تاهیر عاشوری ئەو چوار وەرزشوانە بوون کە لە نمایشی فیلمەکانی پێنجەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی فیلمی سەوز لە ورمێ بەشداریان کردبوو.

ئەم چوار یاریزانە بە ئامادەبوون لە ناو کۆڕی خوێندکارانی زانکۆی ورمێ پشتیوانی خۆیان لە چالاکییەکانی ژینگە پارێزی بۆ پاراستنی فرەیی ژینگەیی و سەرچاوە و سامانە سروشتییەکان ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەریی گشتی ژینگە پارێزی پارێزگای ورمێ  لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی پێنجەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی نمایشی فیلمی سەوز لە شاری ورمێ بە پێدانی خەڵاتێک دەستخۆشی لەو چوار یاریزانە کرد کە وەکوو باڵوێزی وەرزشی و فەرهەنگی ژینگە دۆست بەشداریان لە مێهرەجانەکەدا کردبوو.

شایانی باسە کە سیامەند رەحمانی، بەهۆی كردەوەكانی لە پشێبڕكێیەكانی پاڵەوانێتیی ئازادی ئاسیا و ئۆقیانووسیە لە قەزەقستان، هەروەها بەهۆی هشت جار گۆڕینی ریكۆردی دەستەی سەر و قورسی جیهان لە ماوەی 15 مانگدا وەك وەرزشوانی هەڵبژێردراوی ئەم نازناوە، ناسێنراوە.

سیامەند ڕەحمانی کە کەسایەتییەکیخۆشەویستی لە ناو کوردستانی خۆرهەڵاتدا هەیە، سەرەڕای کەم ئەندام بوونی و نەبوونی توانایی بۆ هات و چوو، لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی پارێزگای ورمیدا بەشداریی چالاکانەی هەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە فستیڤاڵی دزەی مەرگەوەر سەر بە شاری ورمێشدا بەشداری کرد و بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهەستی نەتەوەیی لە سەرووی کوردستانی خۆرهەڵات واتا ناوچە بادینی نشینەکان/وتووێژێکی چڕ لەگەڵ سەلیم زەنجیری
بابەتی دواترخەباتی مەدەنی لە کوردستانی خۆرهەڵات/وتووێژ لەگەڵ ڕەحیم قەدروون

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان