Google search engine
ماڵەوە بەیاننامە هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان :پەیمان نوێ دەکەینەوە کە درێژەدەری ڕاستەقینەی بیر و باوەڕ...

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان :پەیمان نوێ دەکەینەوە کە درێژەدەری ڕاستەقینەی بیر و باوەڕ و ئامانجە پڕ لە سەروەرییەکانی شەهید سمکۆ بین.

0
441

بەشارەت بێ دەڵێن سمکۆ هجوومی کردە سەر ئێران
بڵاوەی کرد عەجەم تێکچوون وەکوو ڕێوی لە بەر شێڕان
شەبیخوونێکی مەردانە شوکاک و هەرکییان کردی
بڵند کرد بیحەمدیللا کوڵاه و تەپلەی کوردان
دەسا کوردان فیداتان بم هەموو هەڵسن بە یەکجارە
نەتیجە ئەم شەڕە خێرەکە ئیستقلالە بۆ کوردان

جووڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە ڕەوتی مێژوویی خۆیدا زۆر جار تووشی شکست و نەهامەتی هاتووە، بەڵام سەرەڕای هەوڵی چڕ و بەردەوامی داگیرکەران و دوژمنانی، هیچ کات بە چۆک دانەهاتووە و لە سەر ماف و داوا ڕەوا و بەرحەقەکەی کە گەیشتنە بە سەربەخۆیی کوردستان، پاشەکشەی نەکردووە.

لە بژاڤی شۆڕش و جووڵانەوەی نەتەوەی کورد دا کەم نین ئەو ڕێبەر و سەرکرادنەی گیانیان فیدای سەروەریی نەتەوەیی گەلەکەیان کرد و لە پێناو گەیشتن بە سەربەخۆیی و ئازادیی کوردستان دا خۆیان کردە قوربانی.

مێژووی نووسین لە سەر بیری نەتەوەگەرایی و هەستی ناسیۆنالیزمی کوردی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٣٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لە شێعر و نووسینەکانی نەمر ئەحمەدی خانی دا ڕەنگی داوەتەوە و ئەگەر خانی داهێنەری ناسیۆنالیزمی کوردییە ئەوە بێگومان بە شێوەی پراکتیک ، جێبەجێکار و ڕێبەری ڕەوتی ناسیۆنالیزمی کوردی کە تا دوا هەناسەی لە پێناو بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دا تێکۆشا، سەرکردەی ڕێبەرمان شەهید سمایل ئاغای سمکۆیە و هەر بۆیە وەک باوکی ناسیۆنالیزمی کوردی ناسراوە.

شەهیدی ڕێبەرمان سمکۆ، لە ماوەی شۆڕشەکەی دا توانی بەشێکی زۆر لە خاکی کوردستان لە دەست داگیرکەرانی ئێرانی ڕزگار بکا و بۆ ماوەی نزیکەی پێنج ساڵ ئەو خەونە لە مێژینەیەی نەتەوەی کوردی بەدی هێنا کە دامەرزانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بوو، بەڵام مەخابن بە هۆی هێزی داگیرکەری ئێرانی کە لە لایەن هەندێ وڵاتی دەرەکی و بیانیەوە پاڵپشتی دەکرا، جارێکی دیکە خاکی پیرۆزی کوردستان لە لایەن داگیرکەری ئێرانیەوە داگیرکرایەوە و سەرەنجام ڕۆژی ٣٠ ی پووشپەرێ ساڵی ٢٦٣٠ کوردی ، سمایل ئاغای سمکۆ کەوتە بەر دەستی ڕەشی تیرۆریسمی ئێرانی و شەهید کرا.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لەم ڕۆژە دا وێڕای بەرز نرخاندنی یاد و نوێکردنەوەی پەیمان لە گەڵ خوێنی سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان، بەڵێن دەدا تاکوو گەیشتن بە سەربەخۆیی و ڕاماڵێنی داگیرکەران لە خاکی پیرۆزی کوردستان لە خەبات و تێکۆشان ناوەستێ و خۆی بە درێژەدەری ڕێگە و ڕێبازی شەهیدانی سەرکردە سمکۆی ڕێبەر و یەکەم سەرۆک کۆماری کورد پێشەوا قازی محەممەد دەزانێ.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی
٢١ی جولای ٢٠٢٢ی زایینی

لە 92 هەمین ساڵوەگەڕی ترۆر کرانی شەهید سمکۆ دا پەیمانی وەفاداری بە ڕێگە و ڕێبازەکەی دووپاتە دەکەینەوە و تا گەیشتن بە سەربەخۆیی کوردستان لە خەبات و تێکۆشان ناوەستین.
ڕێگە و ڕێبازی پڕ لە سەروەریی شەهید سمایل ئاغای سمکۆ پڕ ڕێبوار و بەردەوام ، یاد و ناوی بەرز و بەڕێزە.
بەشارەت بێ دەڵێن سمکۆ هجوومی کردە سەر ئێران
بڵاوەی کرد عەجەم تێکچوون وەکوو ڕێوی لە بەر شێڕان
شەبیخوونێکی مەردانە شوکاک و هەرکییان کردی
بڵند کرد بیحەمدیللا کوڵاه و تەپلەی کوردان
دەسا کوردان فیداتان بم هەموو هەڵسن بە یەکجارە
نەتیجە ئەم شەڕە خێرەکە ئیستقلالە بۆ کوردان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەرکەوتنی خوێندکاری کورد لە ئولەمپیادی فیزیا
بابەتی دواترلە ساڵیادی تێرۆری سمکۆی ڕێبەر

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان