Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دوو ئەندامی تری سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیم کوژران

دوو ئەندامی تری سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیم کوژران

0
1251

ڕۆژی کورد: سەرەڕای ئەوەی کە ڕاگەیێنەکانی سەرە بە دژبەرانی حکومەتی بەشار ئەسەد باس لە کوژرانی ٣ چەکداری ئێران و ٨ چەکداری حیزبووڵا لە شەڕی حەلەبدا دەکەن، ئێران ناوی ٢ کەس لە کوژراوانی خۆی لە شەڕی حەلەب ئاشکرا کرد.

محەممەد مرادی، ستوان سێیەم و خەڵکی شاری شەهرڕەزا و مەحمود نەریمانی پاسدارێکی خەڵکی پارێزگای ئەلبورز، دوو چەکداری ئێرانین کە ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژ لە پارێزگای “حەما” لە شەڕ لەگەڵ دژبەرانی ڕژیمی ئەسەد، کوژراون.

هەواڵدەریی فارس لە زاری بەرپرسی گشتیی گرووپی تۆپخانەی 22ی ئەرتەشی ئێران لە شارستانی شەهرڕەزا، هەواڵی کوژرانی ستوان سێیەم، محەممەد مرادی ڕاگەیاند کە بۆ ئەرک پێ ئەسپێردراویەکی 45 ڕۆژ لەگەڵ 8 کەسی تر چووبوو بۆ سووریە و ٣ ڕۆژ بەر لە کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، لە شەڕی حەلەب کوژراوە.

ئەوە ٧ـەمین کەس لە ئەفسەرانی تۆپخانەی ڕژیمە کە لە شەڕی پاراستنی ئەسەد لە سووریەدا دەکوژرێ.
ڕاگەیێنەکانی دژبەرانی ئەسەد هەروەها هەواڵی کوژرانی فەرماندەیەکی حیزبووڵا و 8 کەسی تر لە ئەندامانی حیزبووڵایان هاوکاتی لەگەڵ هەواڵی کوژرانی ٣ ئەندامی سپای تیرۆریستیی پاسدران لە شەڕی دەورووبەری حەلەب، ڕاگەیاندووە.

ڕێکەوتی ٢٣ی خاکەلیوەی ١٣٩٥ی هەتاوی  هەواڵی کوژرانی٥ ئەفسەر لە کڵاوکەسکەکانی ئەرتەشی ڕێژیمی ئێران، لە سووریەدا  بڵاو بۆوە.

موحسێن قوتاسلوو، ستوان دووەم و ئەندامی تەکاوەرانی تیپی ٦٥ی هێزی تایبەتی هەوابۆردی ئەرتەشی ئێران و خەڵکی پاکدەشتی سەر بە شاری تاران بووە کە یەکەم ئەندامی ئەرتەشی ئێرانەبوو کە لە سووریە و لە شەڕ لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکانی دژبەری ئەسەد کوژراوە.

تەکاوەرانی تیپی ٦٥ی هێزی تایبەتی هەوابۆردی ئەرتەشی ئێران بە “کڵاو کەسکەکان”یش بەناوبانگ و ناسراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووچارەنووسی سەحەر فەیزی پاش 20 ڕۆژ هەروا ناڕوونە
بابەتی دواتربیست و یه‌ك زیندانی مەزهەبیی سوننی، لەدار دران
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان