ڕۆژی کورد: پارلامنی ئیسراییل لە دوای هەنگامەیەکی زۆر، لە ئەنجامدا یاسای شارۆچکەسازی لە نەواری غەزەی پەسند کرد.
فەلستینیەکان ئەو ناوچانە بە وڵاتی خۆیان دەزانن و دەوڵەتی ئۆباما، سەرۆک کۆماری پێشووری ئەمریکاش بە دژی ئەو شارۆچکەسازییانە وەستابۆوە بەڵام یاسای پەسندکراوی ئیسراییل دەڵێ ئەو شارۆچکەسازییانەی کە بەر لە ئێستا و لە ئێستا و لە داهاتوودا ئەنجام دەدرێن، یاسایین.
ئەو لایحەیە، ڕۆژی دووشەممە بە ڕێژەی دەنگی ٦٠ بە ٥٢ پەسند کرا و بەو پێیە لە ئەگەری شارۆچکەسازی لە ئەو شوێنانەی کە هی فەلەستینیەکانە، پارە یان زەویی تر لە جیاتی ئەو شوێنە دەدرێ بە خاوەنی مڵک و زەویەکە.
دوو مانگ بەر لە ئێستا، شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بڕیارنامەیەکد، شارۆچکەسازیی ئیسراییلی لەو ناوچانە بە نایاسایی ناسیبوو.
دەوڵتی نەتانیاهوو ڕایگەیاندووە کە ئەوان بە نیازن تا هەزاران ماڵ و بینای نوێ لە کەرانەی باختەری ساز بکەن.
کۆماری ئیسلامی یەکێک لەو وڵاتانەیە ە بەردەوام بە توندی بە دژی ئەو شارۆچکەسازییانەی ئیسراییل وەستاوەتەوە بەڵام تا ئێستا هەڵوێستی لەمبارەوە ناڕوونە.