یاریی تۆپی پێی نیوان سەرداری بۆکان و شارەوانیی تەورێز بە ئەنجامی بەرانبەر کۆتایی پێهات

0
1005

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، یانەی سەرداری بۆکان لە هەمبەر شارەوانیی تەورێز چۆ گۆڕەپان و لە ئەنجامدا یارییەکە بە ئەنجامی ٢ بە ٢ کۆتایی پێهات.

ڕێزگرتن لە کۆڵبەرانی سەردەشت و شاخەوانە کۆچکرکردووەکانی بۆکان لە بانسە
ڕێزگرتن لە کۆڵبەرانی سەردەشت و شاخەوانە کۆچکرکردووەکانی بۆکان لە بانسە

لە سەرەتای ئەو یارییەدا، ڕێز لە کۆڵبەرانی کارەساتی ڕنووی سەردەشت و ٢ شاخەوانی کۆچکردووی بۆکانی لە ڕووداوی هاتنی ڕنووی سەردەشت، گیرا و یادیان بەرز ڕاگیرا.

تا ئێستا یانەی سەرداری بۆکان ٢٩ خاڵ و یانەی شارەوانیی تەورێز ٢٩ خاڵی هەبوو.

لە نیوەی یەکەمی ئەو یارییەدا، سەرداری بۆکان لە خاڵی پیناڵتی گۆڵێکی تۆمار کرد و یارییەکە یەک بە هیچ کۆتایی پێهات.

لە خولەکی ٧٠ ـدا، شارەوانیی تەوریز، گۆڵێکی تۆمار کرد.

لە خولەکی ٨٠دا، سەرداری بۆکان توانی گۆڵی دووهەم تۆمار بکات و لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا، شارەوانیی تەورێزیش گۆڵی دووهەمی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢ بە ٢ کۆتایی پێهات.

بە بەرانبەر کۆتایی پێهاتنی ئەو یاریە هەر کام لە یانەکانی سەرداری بۆکان و شارەوانیی تەورێز ١ خاڵ وەردەگرن و بەو شێوەیە خاڵەکانیان هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە و تا ئێستا شارەوانیی تەورێز، ١ خاڵ لە پێش یانەی سەرداری بۆکانە.

بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە ٨ هەار کەس بۆ بینینی ئەو یاریە و هاندانی یانەی سەرداری بۆکان، چونەتە گۆڕەپانی ستادیۆمی تۆپی پێی خادمی بۆکان.

تا ئێستا یانەی سەرداری بۆکان لە پلەی سێهەمی خشتە و شارەوانیی تەورێز لە پلەی دووهەمی خستەی لیگی تۆپی پێی دەستەی دووی ئێران دان.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت